Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاربێلۆا بێدەنگی دەشکێنێت؛ پلان بۆ تێكدانی ریال مه‌درید هه‌یه‌ و دەزانم کێ لە پشت ئەم كاره‌یه‌

بۆ بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ هاتووم، نەک بۆ گوێگرتن لە دەنگۆکان."

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم دەرکەوتنی فەرمی دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید، ئالڤارۆ ئاربێلۆا بە زمانێکی زۆر بوێرانە و راشکاو وەڵامی هەموو ئەو تەنگژانەی دایەوە کە یانەکەی گرتووەتەوە.

ئاربێلۆا کە لە کاتێکی هەستیاردا شوێنی چابی ئالۆنسۆی گرتووەتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە یەکڕیزی یانەکە لە هەموو شتێک گرنگترە و ده‌بێت ئه‌و پیلانگێره‌ی دژی یانه‌كه‌ ده‌كرێت له‌ناو ببه‌ین.

پارێزگاری لە ئه‌ستێره‌كان؛ ڤینیۆسۆ هێڵی سوورە

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی قسەکانی ئاربێلۆا له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌گه‌، پشتگیریکردنی بێ مەرجی ڤینیسیۆس جونیۆر بوو، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئێمباپێ داوای کردووە هاندەران فیکە بۆ ڤینیسیۆس لێنەدەن، ئاربێلۆا گوتی،

“ڤینیسیۆس و جود بێلینگهام لە باشترینەکانی جیهانن، ڤینی لێرە مێژووی نووسیوە و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی پێ بەخشیوین، ئەو خاوەن دڵێکی گەورەیە و پێویستی بە پشتگیری بێرنابیۆیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ئاستی جاران.”

ئاربێلۆا رەتیکردەوە کە ڤینیسیۆس لە پێکهاتە دوور بخاتەوە و گوتی،

 “ئەگەر بمانەوێت ببەینەوە، پێویستمان بە ڤینیسیۆسە لە ناو یاریگا.”

پەیامێک بۆ هاندەران و هێرش بۆ سەر پیلانگێڕەکان

ئاربێلۆا بە راشکاوی باسی لەو فیکە و ناڕەزایەتییانە کرد کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر یاریزانەکان دەبیسترێت، ئەو رایگه‌یاند،

 “فیکەی ناڕەزایەتی تەنیا ریاڵ مەدرید لاواز دەکات، من دەزانم کە هەڵمەتێکی رێکخراو هەیە بۆ تێکدانی ئەم یانەیە و دەشزانم کێ لە پشت ئەم هەڵمەتانەوەیە، بەڵام نامخەڵەتێنن.”

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هاندەران مافی خۆیانە بۆچوونی خۆیان بڵێن، بەڵام لەم کاتەدا یانەکە پێویستی بە پاڵپشتییە نەک فشار.

وەڵام بۆ ئانچیلۆتی: راکردن یان دروستکردنی جیاوازی

سەبارەت بەو دروشمەی کارلۆ ئانچیلۆتی کە وتبووی دەبێت رابکەیت یان جیاوازی دروست بکەیت، ئاربێلۆا گوتی،

“ئەم دروشمە پێویستی بە هەوڵ و ماندووبوونە، من لەم چەند رۆژەدا یاریزانانێکم بینیوە کە بە رۆحێکی جەنگییەوە مەشق دەکەن، ئێمە دەبینە تیمێک کە بە هەموو هێزییەوە دەجەنگێت.”

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەنچیلۆتی و ململانێی نازناوەکان

ئاربێلۆا بە گاڵتەجاڕییەوە باسی له‌ ئەنچیلۆتی کرد لەسەر کورسی هاندەران و گوتی،

“هێشتا نەهاتووە سڵاوم لێ بکات، بەڵام شەرەفێکی گەورە بوو کە یاریزانی ئەو بووم.”

لە کۆتاییدا، راهێنەرە نوێیەکەی مەدرید هیواکانی بۆ هاندەران نوێکردەوە و رایگەیاند،

 “ئەم تیپەی ئێستا هەمانە لەوەی پێشبینیم دەکرد باشترە، من لێرەم بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەسەر لالیگا و چامپیۆنزلیگ بکەم و تاوه‌كو کۆتایی بۆیان دەجەنگین، یاری داهاتوومان بەرامبەر مۆناکۆیە و تەنیا بیر لە بردنەوە دەکەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button