
یاریگا –
رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا و بۆ یاریی داهاتوو ئامادەیە.
خاڤی میگێل، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رافینیا گەڕاوەتەوە و بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای کردووە و بۆ یارییەکەی سلاڤیا پراگ ئامادەیە.
دوێنێ رافینیا بەهۆی ئازاری ماسوولکە لە یارییەکەی ریال سۆسیداد دوورخرایەوە و وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەشداری یارییەکەی نەکرد و تیپەکەی 1-2 دۆڕا.
رافینیا کاریگەرترین یاریزانی تیپەکەی هانزی فلیکە، لەم وەرزە پێنج یاریی بەشێوەی سەرەکی یاریی نەکردووە، یانە کاتالوونیەکە هەر پێنج یارییەکەی دۆڕاندووە.
Raphinha, al rescate https://t.co/s3TucTvXEV vía @diarioas
— Javi Miguel Club (@fansjavimiguel) January 19, 2026



