ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەری؛ جاک هاریسن پرێمەرلیگی جێهێشت

یاریگا –
جاک هاریسن، هێرشبەری لیدز یونایتد پرێمەرلیگی بەرەو سێریا ئەی جێهێشت.
بەشێوەیەکی فەرمی جاک هاریسن، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی لیدز یونایتد بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە فیۆرێنتینای ئیتاڵییەوە کرد.
یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بەڕی 7 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی.
Benvenuto Jack💜⚜️#forzaviola #fiorentina pic.twitter.com/D3AHB3oBp0
— ACF Fiorentina (@acffiorentina) January 19, 2026
هاریسن لە پرێمەرلیگ یاریی بۆ مانچێستەر سیتی، لیدز یونایتد و ئێڤەرتن کردووە.
یاریزانە 29 ساڵانییەکە لەم وەرزە بەشداریی 13 یاریی لیدزی کردووە و 433 خولەک یاریی کردووە، بەڵام بەشداریی گۆڵی نەکردووە.



