
یاریگا –
هاری کەین، هێرشبەری 32 ساڵانەی بایرن میونشن، نەک تەنیا وەک گۆڵکاری یانەکە بەڵکو وەک کەسایەتییەکی کاریگەر بۆ سالانی داهاتوو و پێکهاتەی یانەکە سەیر دەکرێت و پێشبینی دەکرێت هەر لە بایرن ماڵئاوایی لە چوارگۆشەی سەوز بکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا، ماکس ئێبڕل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن، سەبارەت بە مانەوەی کەین لە یانەکە دڵی روونە و بە متمانە بەخۆبوونەوە گوتی:
بەبێ ئەوەی بزانم بارودۆخ چۆن دەبێت و هاری تاوەکوو چەند ساڵی دیکە یاریی دەکات یاخود چ پلانێکی بۆ دوای بایرن هەیە دەتوانم بڵێم ئەو لێرە دەمێنێتەوە و گەشبینین بەم بابەتە.
ئەم قسانەی ئێبڕل تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستی یانەکە بەرامبەر هێرشبەرەکە. لە بایرن، سەرەڕای هەبوونی چەندین ناو بۆ شوێنگرتنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە، چ لەڕووی تاکتیکی و چ لەڕووی ستراتێژی، بەڵام ئەوان بۆ پڕۆژەیەکی درێژخایەن بیر لە کەین دەکەنەوە.
ئیبڕل لە درێژەی قسەکانیدا دەلێت:
کەین لە میونشن هەست بە ئاسوودەیی دەکات، بە خێرایی خۆی وەک یاریزانێکی پێشەنگ جێگیر کردووە و رۆڵی ناوەندی لەناو تیپەکەدا دەگێڕێت.
دەگوترێت کەین دەتوانێت خەیاڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە میونشن بکات. ئەم رەزامەندییە هۆکارێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەرپرسیارنی یانەکە لە پێناو دەستەبەرکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن.



