Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

یەکەمین ئۆفەر؛ یانەیەکی بۆندسلیگا دەیەوێت لە چابی ئاڵۆنسۆ نزیکببێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەدوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە یانەی ریال مەدرید، ئێستا زۆرترین چاوەکان لەسەر وێستگەی داهاتووی کاروانی راهێنەرایەتی ئاڵۆنسۆیە.

ئاینتراخت فرانکفورت وەک یەکەمین یانە ئارەزووی خۆی دەربڕیوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی بە ئاڵۆنسۆ بسپێرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بێڵد ـی ئەڵمانی، فرانکفورت لەدوای دوورخستنەوەی دینۆ تۆپمۆلەر، راهێنەری یانەکە، بەهۆی خراپی ئەنجامەکان و کێشەکانی هێڵی بەگری، ئێستا یانەکە بەدوای راهێنەرێکی سوپەردا دەگەڕێت.

فرانکفورت لەکۆی 18 یاری لە بۆندسلیگا، 39 گۆڵی لێکراوە و لە پلەی حەوتەمی خولەکەدایە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە پێیانوایە ئاڵۆنسۆ دەتوانێت شکۆ و سەقامگیری بۆ یانەکەیان بگەڕێنێتەوە، بەڵام ئەگەری روودانی گواستنەوەکە نزیکە لە ئەستەم،، چونکە لە رووی داراییەوە دەبێت توانایەکی زۆر بخاتەگەڕ تاوەکو راهێنەرە باسکییەکە قایلبکات، هەروەها ئێستا ناوی ئاڵۆنسۆ بە چەند یانەیەکی گەورەتری وەک بایرن میونشن و لیڤەرپووڵ بەستراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button