شالکە هێرشبەرێکی بە ئەزموون دەگوازێتەوە

یاریگا –
شالکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیدین دزیکۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی بۆسنیا و هێرسێگۆڤینیا دەستپێکردووە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، شالکە گفتوگۆی لەگەڵ ئیدین دزیکۆ، هێرشبەری فیۆرێنتینا دەستپێکردووە و یانە ئەڵمانییەکە هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 39 ساڵانییەکە دەدات.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە دزیکۆ ئامادەیە یانە ئیتاڵییەکە جێبهێڵێت چونکە دەیەوێت بەردەوام یاریی بکات و لەسەر کورسی یەدەک بێزار بووە.
🚨💣 EXCLUSIVE | Schalke 04 exploring a surprising winter move for Edin Dzeko. Concrete talks with #S04 as per @Sky_Dirk.
… while Paris FC are also showing concrete interest after L‘Équipe and confirmed. 39 y/o #Dzeko is ready to leave Fiorentina now. He is fit, keen to play… pic.twitter.com/mr9iVvNBI0
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 17, 2026
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لێکیپ، یانەی پاریس ئێف سی فەڕەنسیش چاوی لەسەر دزیکۆیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.
شالکە چاوی لەسەر مارین لیوبیچیچ، هێرشبەری کڕواتیشە، بەڵام ئەو گرێبەستە ئاڵۆزە و سەرنجی تەواوی ئێستای یانە ئەڵمانییەکە لەسەر دزیکۆ دەبێت.
دزیکۆ هاوینی رابردوو بێبەرامبەر لە فەنەرباچێوە پەیوەندی بە فیۆرێنتینا کرد، لەم بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لەم وەرزە بەشداریی 18 یاریی کردووە و 2 گۆڵی کردووە.



