ئێستا؛ پاریس سانجێرمان لەگەڵ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگاتە رێککەوتن

یاریگا –
پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان لە رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ درۆ فێرناندێز زۆر نزیکبووەتەوە و تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە خستووەتە گەڕ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی پاریس و بارسێلۆنا بە نهێنی بەردەوامە و یانە فەڕەنسییەکە هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندەکەی لاماسیا دەدات.
More on Paris St Germain-Dro. ❤️💙🚨
Verbal agreement already close with the 18 year old midfielder, PSG hope to get it signed very soon by triggering €6m clause.
PSG are ahead of English and German clubs. Luis Enrique, also directly involved in this deal. 💎👀 pic.twitter.com/wwp4lZTGO6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 17, 2026
درۆ گفتوگۆی لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری یانە کاتالوونیەکە کردووە و بەفەرمی داوای رۆیشتنی کردووە و دەیەوێت لەم زستانە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات، بارسێلۆناش رێگە بە رۆیشتنی دەدات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش بۆ گواستنەوەی درۆ لەسەرهێڵن.
درۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە.
لەم وەرزە بەشداریی 8 یاریی بارسێلۆنای کردووە و 330 خولەک یاریی کردووە، یەک گۆڵیشی دروستکردووە.