Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات؛ یونس مەحمود کورسییەکە بە عەدنان درجال چۆڵ دەکات؟

هەموو شتێک لەسەر تاڵە موویەک وەستاوە؛ یاریگا مەترسییەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

قەیرانی نێوان ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکەکەی گەیشتووەتە قۆناخی شەڕی مان و نەمان، فیفاش لە دوورەوە و بە وردی چاودێری دەکات و هه‌ره‌شه‌ ده‌كات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە رێگەی سەرچاوە تایبەتەکانییەوە، وردەکاریی ئەو سیناریۆ مەترسیدار و پلانه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ دوای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

کۆبوونەوەی چارەنوسساز: 26مانگ

بەپێی زانیارییەکان، له‌ 26ـی ئه‌م مانگه‌ کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە لە نێوان ئەندامانی یەکێتیی تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت.

ئەم کۆبوونەوەیە ناچارییە هەموو لایەنە ناکۆکەکان دەبێت لەسەر یەک مێز دابنیشن و لەسەر نەخشەڕێگاکەی فیفا رێکبکەون، کە تێیدا 23ـی ئایار وەک وادەی کۆتایی هەڵبژاردن دیاریکراوە.

ئەگەر لەم رۆژەدا دەنگ لەسەر وادەکە نەدرێت و رێککەوتن نەکرێت، ئەوا فیفا رێکاری توند دەگرێتەبەر و ئەگەری سڕکردنی تۆپی پێی عێراق و لەدەستچوونی خەونی گەیشتن بە مۆندیال لە ئارادایە و ده‌بێت پێش یارییه‌كه‌ی عێراق له‌ پاشكۆی مۆندیال زۆرشت یه‌كلاییبكرێته‌وه‌.

دابەشبوونی فیدراسیۆن و یانەکان

دۆخەکە لە بەغداد زۆر ئاڵۆزە، بەپێی بەدواداچوونی یاریگا، پەیوەندی نێوان عه‌دنان درجال و سەرۆکی یه‌كێتیه‌كه‌ و به‌شێك له‌ ئەندامان بەتەواوی پچڕاوە، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووته‌ ئه‌وه‌ی مینحه‌ و خه‌رجی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه‌ به‌ته‌واوی راگیراوه‌، ئەم دووبەرەکییە گەیشتووەتە سەرۆکی یانەکانیش و ئەوانیش بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون.

 ده‌بێت بڕیار بدرێت و لێژنه‌كان دروست بکرێت

بەپێی زانیارییه‌كانی یاریگا كه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ دەبێت لە مانگی سێدا جارێکی دیکە کۆببنەوە و لێژنەی یاسایی و لیژنەی هەڵبژاردن دروست بکرێت و ئەندامانی دەستەی گشتی دیاریی بکرێت.

دواتریش دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە و دەبێت تاوەکو کۆتایی مانگی سێ ئەم کارانە تەواو بکرێت، فیفا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و پێش یارییەکەی عێراق لە پاڵاوتنەکان، دەبێت لیژنەکان دەستبەکاربن بۆ ئەوەی وەک نیازپاکی و پابەندبوون بە نەخشەڕێگاکەی فیفا نیشان بدەن کە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی 23ـی مانگی پێنج دەکەن.

یونس مەحمود نابێتە سەرۆک

زانیارییەکانی یاریگا کۆتاییان بەو دەنگۆیانە هێنا کە دەیانگوت یونس مەحمود دەبێتە سەرۆکی کاتی، فیفا رەتیکردووەتەوە تاوه‌كو هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستی سەرۆکدا بکرێت، بەڵام رازی بووە بەوەی دەسەڵاتەکانی درجاڵ کەمبکرێتەوە و وەک پێشتر رەها نەبێت.

نامەی به‌شێك له‌ ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ فیفا

زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی جێبه‌جێكاری، نامەیەکی فەرمییان ئاراستەی فیفا و یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا کردووە و تیایدا چەند مەرجێکی بۆ قۆناخی داهاتوو داناوە:

1. سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک تەنیا لە چوارچێوەی کاری رۆتینی بێت

2. قەدەخەکردنی پەیوەندییه‌كانی درجال له‌گه‌ڵ فیفا بەبێ ئاگاداریی ئەندامان.

3. رێگریکردن لە دەرکردنی هەر بڕیارێکی ستراتیژی پێش هەڵبژاردن.

4. هەڵپەساردنی بڕیاری دەرکردنی کاتی سەرۆک، بەڵام بە مەرجی لێسەندنەوەی متمانە لە کاتی هەر سەرپێچییەکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button