
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی گەڕی 22ی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 بەكاتی هەولێر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر یونایتد بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە روبن ئامۆریمی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و مایكڵ كاریک لە جێگای دەستنیشانكرد.
شەیتانە سوورەكان لەم وەرزەدا لە كۆی 21 یاریی تەنیا هەشت یارییان بردووەتەوە هەشت یارییش یەكسان بوون و پێنج یاریی دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی 21 یاریی لە 13 یاریی براوە بووە، چوار یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە لە مێژوودا 187 جار رووبەڕووبوونەتەوە، 75 جار مانچێستەر یونایتد براوە بووە، 60 جاریش مانچێستەر سیتی و لە 52 یاریی یەكسان بوون.
لە یاریی چوونی قۆناخی یەكەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆییدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە مانچێستەر یونایتد بردەوە.
مانچێستەر سیتی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكەی میوان بردنەوەیان بەدەستهێناوە.
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا پێنج یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆییدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چوار یارییدا نەیتوانیووە گۆڵ بكات.
مانچێستەر یونایتد لە كۆتا سێ یاریی پرێمەرلیگدا لە سەرجەمیان یەكسان بووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر یونایتد بە بێ نوسەیر مەزراوی و ماتیاس دی لیخت رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ روبن دیاز، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، عومەر مەرمووش، ساڤیۆ، جۆن ستۆنز، ئۆسكار بۆب و كۆڤاسیچ رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد
لامێنس
دالۆت، ماگوایەر، مارتینێز، شۆو
كاسێمیرۆ، مەینوو
ئێمبوێمۆ، برۆنۆ، كونیا
شێشكۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، خوسانۆڤ، ئاكی، ئۆرایلی
رۆدری
سێمێنیۆ، شەرقی، فۆدن، دۆكو
هالاند



