بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی دوو یاریزانی دەکاتەوە
گۆڵپارێز و ناوەڕاستکارێک

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا ئامادەکاریی بۆ رۆیشتنی دوو یاریزانی دەکات لە گواستنەوەی زستانەدا.
لەدوای گەڕانەوەی جواو کانسێلۆ بۆ کامپ نو، ئێستا یانە کاتالوونییەکە بیر لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەکاتەوە بەر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ، داهاتووی مارک ئاندرێ تێرشتیگن، گۆڵپارێزی یانەکە، بە ناروونی ماوەتەوە، ئەمە سەرەڕای گەڕانەوەی لە پێکان.
ئێستا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە و ئەگەر لە یارییەکانی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەی سەرەکی پێنەدرێت، ئەوا دەرگای رۆیشتنی بە روودا دەکرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە کاتالوونییەکە، یانەی جیرۆنا بۆ گواستنەوەی هاتووەتە سەرهێڵ، بارساش رێگر نییە لە بەردەوام گواستنەوەی شتیگن، چونکە گۆڵپارێزەکە بەدوای کاتی یاریکردندا دەگەڕێت و دەیەوێت بۆ مۆندیال ئامادەبێت تاوەکو بانگێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکرێت.
یەکێکی دیکە لە یاریزانەکان، مارک بێرناڵ، ناوەڕاستکاری یانەکەیە، ئەویش بەهۆی نەبوونی دەرفەتی پێویست بۆ یاریکردن، بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و چەند یانەیەکیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، لەوانە؛ جیرۆنا و ریال ئۆڤیدیۆ.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بارسێلۆنا داهاتووی روونی بەرداغچی یەکلاییکردووەتەوە و لە یانەکە دەیهێڵێتەوە، هێرشبەرە لاوەکە کاتێک دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت بە تەواوەتی خۆی دەسەلمێنێت و جێگای رەزامەندی هانزی و فلیک و ستافەکەیەتی.



