Loading...
سعوودیەگرنگترین

حاڵەتی کارتە سوورە “پێکەنیناویی”ـەکەی فابینیۆ بووەتە بابەت لە مێدیاکان

Yariga App

یاریگا –

حاڵەتی کارتە سوورەکەی فابینیۆی یاریزانی ئیتیحادی سعوودی لە یاری شەوی رابردوویان بەرامبەر زەمەک، بووەتە جێی بایەخی میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا کە تا رادەیەکی زۆر دیمەنێکی پێکەنیناوی هەبووە.

ئیتیحاد لە خولی سعوودی لە درێژەی ئەنجامە نەرێنیەکانی، شەوی رابردووش 1-1 یەکسانبوو.

لە کۆتا خولەکەکانی کاتی زیادکراودا فابینیۆ فاوڵێک دەکات، بەڵام بۆ ئەوەی خۆی بدزێتەوە لە دووەم کارتی زەررد، بەپەلە قۆڵبەندەکە بە هاوتیمێکی دەدات و دەستدەکات بە راکردن تا خۆی گۆڕانکاریی بە خۆی بکات و ناوبژیوان هەڵبخەڵەتێنێت نەبادا کارتی سوووری بە روودا بەرزبکاتەوە. بەڵام لە هەوڵەکەی بێهودە دەبێت و ناوبژیوان ئەو کارە هەر دەکات. بەوەش رێگری دەکات لە هاتنەناوەی یاریزانی یەدەک بۆ شوێنی فابینیۆ، ئیتیحاد ناچار دەبێت بە یاریزانێک کەمترەوە 2 خولەکی کۆتایی کاتە زیادکراوەکە درێژە پێبدەن.

دیمەنەکە لەم بەستەرەوە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button