Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مایکڵ کارێک بەڵێنی گۆڕانکاریی ریشەیی لە مانچێستەر یونایتد دەدات

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی مایکڵ کارێک ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی گرتەدەست و لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڵێندەدات پلان و بەرنامەیەکی نوێ و گونجاو لە یانەکە پەیڕەوبکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی شەیتانە سوورەکان وەک راهێنەری نوێ دیدگای خۆی بۆ یانەکە دەخاتەڕوو.

کارێک، بە پێچەوانەی رۆبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی یانەکە، کە بەردەوام بە داڕشتەی 3-4-2-1 یاری دەکرد، بەڵێندەدات چەندین تاکتیکی جیاواز پەیڕەوبکات و پێکهاتەکانی بەگوێرەی یاریزانانی بەردەستی و تیپی رکابەری دابنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، هۆکارێکی سەرەکی کێشەکانی ئامۆریم لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە وابەستەبوونی بوو بە یەک داڕشتە و پلانی یاریکردن.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکە، کارێک رایگەیاند کە هەوڵدەدات بە شێوەی هێرشبەری یاری بکەن و  سەرنجی لەسەر بەرەوپێشبردنی توانای تاکەکەسی یاریزانەکانی دەبێت، کار بۆ ئەوە دەکات یاریزانەکان بە گڕوتینەوە یاری بکەن و یەکگرتوویی بۆ نێو یانەکە بگەڕێنێتەوە.

راهێنەرە 44 ساڵانییەکە پێیوایە سەرکەوتن لە رێی یەکگرتوویی، گونجاندن و دەرفەتدان بە بە یاریزانانی لاو بەدەستدێت، کە ئەوەش بەشێکە لە ناسنامەی مان یونایتد.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، کارێک ئامانجی ئەم وەرزەی یانەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند کە بەو ستافە یاریدەدەرییە پڕ ئەزموونییەی هەیەتی و پشتبەستن بە یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکە، هەوڵدەدەن شەیتانە سوورەکان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەربخەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button