Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی چێڵسی V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆ ئارسیناڵ و چێڵسی لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو رووبەڕوو دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

چێڵسی لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی كاردیف سیتی بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.

لە بەرامبەردا ئارسیناڵ بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یارییكرد و بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێش كۆتایی جامی كاراباو.

لە پرێمەرلیگیش ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە و چێڵسی بە 31 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 209 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 84 یاریی ئارسیناڵ براوە بووە، چێڵسیش 64 یاریی و لە 61 یاریی یەكسان بوون.

چێڵسی لە كۆتا 12 یاریی پرێمەرلیگدا تەنیا یەک یاریی لە ئارسیناڵ بردووەتەوە ( 7 دۆڕان، 3 یەكسان ).

ئارسیناڵ لە كۆتا حەفت یاریی پرێمەرلیگدا لە یاریگای ستامفۆرد بریج بەرامبەر چێڵسی نەدۆڕاوە ( 3 بردنەوە ، 4 یەكسان ).

هەردوویانە لە مێژوودا هەشت جار لە جامی كاراباو رووبەڕووبوونەتەوە، چێڵسی چوار یاریی بردووەتەوە، ئارسیناڵ سێ یاریی و یارییەک یەكسان بوون.

هەشت یارییە لەسەر یەک لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان چێڵسی لە ئارسیناڵی نەبردووەتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چێڵسی بە بێ كۆكۆرێیا، كۆڵویل، گوستۆ و رۆمیۆ لاڤیا رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە بێ كالافیۆری، هینكاپێ، هاڤێرتز و مۆسكوێرا رووبەڕووی بلووز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

گوستۆ، چالۆبا، فۆفانا، هاتۆ

جەیمس، سانتۆس

نیتۆ، ئینزۆ، ئێستیڤاو

دێلاپ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

تێمبەر، سالیبا، گابریێل، لویس سكێڵی

ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێرێش، مارتینێڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button