Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئالباسێتێ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ریال مەدرید لە یەكەم یاریی ئالڤارۆ ئاربێلوا وەكو راهێنەری تیمی یەكەم رووبەڕووی ئالباسێتێ دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئالباسێتێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە دوای دۆڕانی یاریی كلاسیكۆی جامی سوپەری ئیسپانیا چابی ئاڵۆنسۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و ئالڤارۆ ئاربێلوای لە جێگای دەستنیشانكرد.

یانە شاهانەكە لە قۆناخی 32 جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی تالاڤێرا بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

لە بەرامبەردا ئالباسێتێ كە لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یاریی دەكات لە قۆناخی 32 بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئالباسێتێ هیچ پێكانێكی نییە و هەمووان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئامادەن.

ریال مەدرید بە بێ ئێمباپێ، رۆدریگۆ، براهیم دیاز و میلیتاو رووبەڕووی ئالباسێتێ دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئالباسێتێ

لیزوان

ئاگوادۆ، مۆرینۆ، ڤایێخۆ، نیڤا، گۆمێز

ڤالڤێردی، پاچێكۆ، رۆدریگێز، مۆرسیێۆ

میدێنا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

لونین

خیمینێز، ئاسێنسیۆ، ئالابا، گارسیا

كاماڤینگا، گولەر، سێبایۆس

ماستانتونۆ، گارسیا، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button