
یاریگا –
بارسێلۆنا بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی روونی بەرداخچی یاریزانی سویدی یانەكەی دەدات.
بەرداخچی لە هاوینی رابردوو لە ریزەكانی كۆپێنهاگن بە بەهای 2.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2029 بەسەردەچێت.
❗️Hansi Flick and Deco are very clear: Roony is NOT leaving Barcelona.
— @sport pic.twitter.com/oOXUFVbkf6
— Barça Universal (@BarcaUniversal) January 13, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، هانزی فلیک و دێكۆ سوورن لەسەر ئەوەی كە روونی بەرداخچی بارسێلۆنا جێناهێڵێت.
بارسێلۆنا ئۆفەری زۆر بۆ دەستبەرداربوون لە روونی بەرداخچی وەردەگرێت، بەڵام نە یانەكە و نە یاریزانەكەش ئۆفەرەكان قبوڵ ناكەن.
بەرداخچی لەم وەرزەدا بەشداری 14 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و چوار گۆلیش درووست بكات.



