Loading...
عێراقکوردستان

مێژووى رووبەڕوو بوونەوەى هەولێر و دهۆک لە کلاسیکۆى عێڕاق

کام یانە زۆرترین بردنەوەى بەدەست هێناوە؟

Yariga App

یاریگا –

هەولێر و دهۆک لە کلاسیکۆى عێڕاق لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى 48 ـەمین یاریى فەرمى خۆیان بەرامبەر یەکتر دەکەن.

لە کاتژمێر 5:30ـى ئێوارەى سێ شەممە ( 13ـى کانوونى یەکەمى ٢٠٢٦ ) لە گەڕى 13ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، هەولێر میواندارى دهۆک دەکات، لە مێژوودا هەردوو یانە 47 یاریى فەرمیان لە خولەکانى عێڕاق بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 18 یاریى سەرکەوتنى بە دەست هێناوە و دهۆکیش 15 یاریى بردۆتەوە و لە 14 یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 55 گۆڵى تۆمار کردووە و دهۆک 47 گۆڵى کردووە.

یەکەم یاریى فەرمى نێوان هەردوو یانە دەگەڕێتەوە بۆ 10 – 7 – 1981 لە یارییەکانى گڕووپى ناوچەى باکوور لە خولى یانە پلە دووەکانى عێڕاق کە لە یاریگاى دهۆک یەڕێوەچوو، یارییەکەش لە بەرژەوەندى هەولێر کۆتایى هات بە ئەنجامى 4 – 1.

دوایین یاریى نێوان هەردوو یانە لە 25 – 6 – 2025 بوو لە خولى ئەستێرەکانى عێڕاقى وەرزى رابردوو، یارییەکە لە یاریگاى فڕانسۆ هەریرى کرا و هەولێریش بە ئەنجامى 2 – 1 یارییەکەى بردەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button