Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

لێدوانی فەرمی لە لویس ئێنریکی لەبارەی دەنگۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی

Yariga App

یاریگا

چەند رۆژێکە دەنگۆی زۆر لە میدیا و سەرچاوە فەڕەنسییەکان پەرەپێدەدرێت لەبارەی نیازی لویس ئێنریکی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان لە کۆتایی وەرزەکە.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2023 پۆستی یانەکەی پایتەختی فەڕەنسای گرتەدەست و تا ئێستا توانیویەتی 9 نازناویان بۆ بباتەوە کە گرنگترینیان خەونە لەمێژینەکەیان چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو.

وەک لە هەواڵەکاندا باس لێوەدەکرا، ئێنریکی دەیەوێ وەرزی داهاتوو ئاڵنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.

ئێنریکی پاریس جێدەهێڵێت

لە نوێترین لێدوانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە سەرجەم ئەو دەنگوباسانەی رەتکردەوە و وتی

هەمتشە ئەم دەنگۆیانە بە چواردەوری پی ئێس جیدا دەسووڕێتەوە. هەواڵی ساختەی زۆر هەن. بەم کارە دەیانەوە دۆخی یاریزانەکان و تیمەکە ناسەقامگیر بکەن. بەڵام هیچێکی ئەوانە روونادات.

لە درێژەی قسەکانیدا ئێنریکی نەیشاردەوە کە گفتوگۆ بوونی هەیە و وتی

شتێکی ئاساییە گفتوگۆ هەبێت، بەڵام وەک بابەتێکی تایبەت دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button