Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێش کلاسیکۆی ئەمشەو؛ پێرێز پەیامێکی تایبەت بۆ ڤینیسیۆس دەنێرێت

پەیامە نهێنییەکەی پێرێز گەیشت

Yariga App

یاریگا –

چەند کاتژمێرێک پێش فیکەی دەستپێکی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، هەنگاوێکی کاریگەری نا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ڤینیسۆس جۆنیۆر ئەستێرە بەڕازیلییەکەی کە لەم ماوە فشارێكی زۆری له‌سه‌ره‌.

پەیامە تایبەتەکەی سەرۆک

سەرچاوە نزیکەکان لە یانەی شاهانە ئاشکرایان کردووە کە پێرێز پەیامێکی راستەوخۆ و هاندەرانەی ئاراستەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کردووە و پێی گوتووە،

“ئەمە کاتی ئەوەیە تواناکانت دەربخەیت، ئەمە یارییەکی کۆتایی گەورەیە و تۆ دەتوانیت جیاوازی دروست بکەیت.”

وەڵامێک بۆ  سیمیۆنی

ئەم پاڵپشتییەی سەرۆک دوای ئەو دیمەنە مشتومڕهێنە دێت کە لە دێربیی رابردوودا روویدا، کاتێک دیێگۆ سیمیۆنی لە کاتی گۆڕانکارییەکەدا بە ڤینیسیۆسی گوت،

“لەبیرت نەچێت، فلۆرێنتینۆ دەرت دەکات، سیمیۆنی دەیویست بەم قسەیە یاریزانەکە لە رووی دەروونییەوە بڕوخێنێت، بەڵام پێرێز بەم پەیامە نوێیە دڵنیایی پێدایەوە کە هێشتا متمانەی پێیەتی.

قەیرانی گۆڵنەکردن

ڤینیسیۆس لە دۆخێکی خراپدایە؛ لە 4ـی تشرینی یەکەمەوە له‌ یاری ڤیاریال هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ لە دوو یاریی رابردووی بێرنابیۆدا رووبەڕووی فیکەی ناڕەزایەتی هاندەران ببێتەوە.

بیرەوەریی هاتریکە مێژووییەکە

ریاڵ مەدرید و چابی ئالۆنسۆی راهێنەر هیوایان بەوەیە ڤینیسیۆس سیناریۆی جامی سوپەری 2024 دووبارە بکاتەوە، کاتێک لە یاری کۆتایی بەرامبەر بارسێلۆنا هاتریکێکی مێژوویی تۆمار کرد. ئالۆنسۆ دوای یارییەکەی ئاتلێتیکۆ بەرگری لە یاریزانەکەی کرد و پێی وایە ڤینی دەبێتە کلیلی بردنەوەی نازناوەکە لە ئەمشەودا.

Back to top button