ئەستێرەیەکی خولی سعوودی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
دەیەوێت لە سعوودیە بمێنێتەوە

یاریگا –
بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی ئیتیحاد، رامۆن پلانێس، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا قسە لەسەر داهاتووی کەرێم بێنزێما دەکات و دەڵێت کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ ئیتیحاد دڵخۆشە و بڕوای بە پڕۆژە درێژخایەنەکەی یانەکەیان هەیە.
هەرچەندە کاپتنەکەی پێشووی ریال مەدرید و فەڕەنسا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، بەڵام بەڕێوبەرەکەی یانە سعوودییەکە لە چاوپێکەوتنیکی دا لەگەڵ رۆژنامەی ABC ـی ئیسپانی، سەرجەم گومانەکان دەڕەوێنێتەوە و دڵنیایی دەداتە هاندەرانی کە بێنزێما گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە و تەواو بە پرۆژەی یانەکەیەوە پابەندە.
ئەو دەیەوێت بمێنێتەوە، ئامادەیە لەگەڵ ئیتیحاد و لە سعوودیە بمێنێتەوە، پێیوایە پرۆژەیەکی جددی و یاریزانی باشمان هەیە.
هەرچەندە لە ماوەکانی رابردوو ناڕوونییەک لەسەر داهاتوو یراوەکەی پێشووی باڵۆندۆر هەبوو، و سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند کە بێنزێما بە گرێبەستی نوێ لەگەڵ ئیتیحاد رازی نییە و دەیەوێت کاروانی یاریکردنی لە سعوودیە بگوازێتەوە، بەڵام ئەوکات بێنزێما ئامادەنەبوو بە روونی داهاتووی خۆی ئاشکرابکات و رەتیکردەوە لێدوان لەوبارەیەوە بدات.
ئێستا شەش مانگ لە گرێبەستەکەم ماوە، بۆیە تەواو سەرنجم لەسەر تۆپی پێیە.
هێرشبەرە 38 ساڵانییەکە لە دوایین یارییدا لە خولی رۆشنی سعوودی بەرامبەر خلوود هاتریکی کرد و کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا گەیاندە 15 گۆڵ لە کۆی 17 یاری، ئاستە ناوازەکەی ئەگەرەکانی گەرانەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنساش کردووەتەوە و رەنگە بەشداریی لە مۆندیالی 2026ـدا بکات، هاوکات، بێنزیما لای خۆیەوە ئەوەی نەشاردووەتەوە کە ئەگەر بانگێشتبکرێت رەتیناکاتەوە و بەدڵنیاییەوە بەشداریی مۆندیال دەکات.

چیرۆکەکە بەو جۆرە نییە کە من نەمەوێت بگەڕێمەوە هەڵبژاردەی فەڕەنسا، بەڵام دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین؛ رۆلی من لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا چی دەبێت؟ ئێمە قسە لەسەر مۆندیال دەکەین، ئاشکرایە کە هیچ یاریزانێک نییە نەیەوێت لە مۆندیال یاریی بکات، ئەگەر وا بڵێم دیارە درۆدەکەم.



