Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

بەر لە کلاسیکۆ میدیاکانی ئیسپانیا هەواڵێکی خۆش بە ئاڵۆنسۆ دەدەن

Yariga App

یاریگا –

پێش یارییەکەی سبەی شەوی بەرامبەر بارسێلۆنا لە فیناڵی جامی شای ئیسپانیا، سەرچاوەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی خۆش بە چابی ئاڵۆنسۆ دەدەن.

کلاسیکۆی سبەی شەو دووەم رووبەڕووبوونەوەی ئەو راهێنەرەیە لەم وەرزە بەرامبەر رکابەرە مێژووییەکەیان کە ئەوەی یەکەمیانی 2-1 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە کە لە میانی یارییەکانی خولی ئەو وڵاتەبوو.

ریال لەدوای ئەنجامێکی نابەدڵ بەتایبەت لە کۆتا مانگی ساڵی 2025 کە دەنگۆکانی بۆ دوورخستنەوەی ئاڵۆنسۆ زیاترکرد، توانی بە بردنەوە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید خۆی بگەیەنێتە فیناڵەکە. بەوەش متمانەیەکی زۆری لەنێو کارگێڕی قەڵای سپی دروستکردووەتەوە بۆ هێشتنەوەی لە پۆستەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، لەدوای بردنەوەکەی دێربی، دۆخی ئاڵۆنسۆ زۆر زیاتر ئەرێنی بووە.

داتاکانی ئەو راهێنەرە ئیسپانیە کە هاوینی رابردوو پۆستەکەی وەرگرت، هیوای ئەوەی پێدەدات کورسیەکەی لەئێستادا مەترسی گەورەی لەسەر نەبێت. بەوپێەی لە 27 یارییدا توانیویەتی 20 دانەیان بباتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە رێژەی سەرکەوتنەکانی بە 74% بۆچوونە ئەرێنیەکانی چەند هێندە لەسەر چابی بەرزکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button