Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ یاریزانەکانی نەیجیریا بایکۆتی یاریی داهاتوویان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی نەیجیریا هەڵوێستێکی توند وەردەگرن و بەشداریی یاریی داهاتوویان ناکەن کە بەرامبەر جەزائیرە.

“سوپەر ئیگڵ” لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت، هەرسێ یاریەکەی بردەوە کە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی تونس، تەنزانیا و یوگەندا بوو. بەوەش بەشایستەیی سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی و لەوێ رووبەڕووی جەزائیر دەبنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لەو وڵاتەوە، نەیجیریا کە یەکێکە لە پاڵێراوە سەرەکییەکانی جامەکە، یاریزان و ستافی راهێنەران بڕیاری بایکۆتکردنی یارییەکەیان داوە ئەوەش لەپای وەرنەگرتنی پاداشتە داراییەکان کە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە پێی نەداون.

سەرچاوەکان نووسیویانە کە بڕیاربووە یەکێتیەکە بۆ هەر بردنەوەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان، یاریزان و دەستەی راهێنەران پاداشت بکات، بەڵام ئێستاشی لەگەڵبێت وەریاننەگرتووە.

تەنانەت ئەوەش زانراوە کە هەڵوێستەکە هێندە جیددی و توندە، یاریزانەکان راهێنانەکانیش بایکۆت دەکەن ئەگەر بێتو تا پێنجشەممەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کە دەکاتە دوو رۆژ بەر لەو یارییە گرنگە کێشەکانیان چارەسەر نەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button