هەموو شتێک تەواو؛ تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە

یاریگا –
نێوان ئێنزۆ مارێسکا و یانەی چێڵسی بە یەکجاری کۆتایی دێت و مارێسکا ماڵئاوایی دەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێنزۆ مارێسکا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی کارگێڕی چێڵسی کردووە و هەموو شتێک لەنێوان بلوز و راهێنەرە ئیتاڵییەکە کۆتایی هاتووە.
دی مارزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، چیدیکە مارسێکا راهێنەری بلوز نییە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە و بەمزووانە چێڵسی بەفەرمی رایدەگەیەنێت.
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) January 1, 2026
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئێنزۆ خۆی واز لە راهێنەرایەتی چێڵسی دەهێنێت و دوای یارییەکەی بۆرنمس یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.
یەکشەممە چێڵسی لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییە مارێسکا راهێنەری یانە لەندەنییەکە نابێت.
یەکەم شۆکی گەورەی 2026؛ مارێسکا لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی راهێنەری بلوز نابێت



