
یاریگا –
جوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەی بارسێلۆنا دەستیان پێکردووە و ساڵی 2026 ساڵێکی ئاسایی نابێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردنەکان دەبێت لە نێوان مانگی ئازار و حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەڕێوەبچن.
رۆژنامهی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه ركابهری بههێز له نێوان لاپۆرتا و بهشێكی له ئۆپۆزسیۆنی یانهكه ههیه، لهسهر كاغهز لاپۆرتا بههێزترینه.
لاپۆرتا؛ پاڵێوراوی بێ ڕکابەر (لەسەر کاغەز)
خوان لاپۆرتا وەک بەهێزترین پاڵێوراو دەچێتە ناو کێبڕکێکەوە، چەندین خاڵی بەهێزی لە بەرژەوەندیدایە:
1. تیپەکەی هانزی فلیک لە رووی وەرزشییەوە باش کار دەکات.
2. کردنەوەی بەشێکی یاریگای نوێی کامپ نۆ.
3. مێژوو لە بەرژەوەندی ئەوە؛ لە مێژووی یانەکەدا هیچ سەرۆکێک نەبووە خۆی بۆ هەڵبژاردنەوە بهربژێر بكات و بدۆڕێت.
خاڵە لاوازەکان؛ چەکە شاراوەکانی ئۆپۆزیسیۆن
لە بەرامبەردا، بەرەی ئۆپۆزیسیۆن کە لە کەسانی وەک ڤیکتۆر فۆنت، خاڤێر ڤیلاجۆانا و مارک سیریا پێکهاتووە بەدوای خاڵە لاوازەکانی لاپۆرتادا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بیخەن، لەوانە:
دواکەوتنی پڕۆژەی یاریگا و گرێبەستە گوماناوییەکە لەگەڵ کۆمپانیای تورکی (لیمایك).
کۆمیسیۆنە ناڕوونەکان لە گرێبەستەکانی سپۆتیفای و نایک.
جەنگ لەگەڵ هاندەرانی گرادا دانیماسیۆ
رۆیشتنی بە کۆمەڵی زیاتر لە 20بەڕێوەبەری باڵا بەهۆی ناڕەزایەتی لە شێوازی تاکڕەوانەی لاپۆرتا.
گرێبەستی سپۆنسەری سەیر کە لەگەڵ بەهاکانی یانەکە یەکناگرێتەوە.
مێسی؛ ترسناکترین کابوسی لاپۆرتا
گەورەترین ترس بۆ لاپۆرتا و دەستەکەی، رۆڵی لیۆنێل مێسییه لە هەڵبژاردنەکاندا.
مێژووی نێوانیان ئاڵۆزە؛ لاپۆرتا بە بەڵێنی مانەوەی مێسیدا، دەسەڵاتی گرتە دەست و تەنانەت وێنەی لەگەڵ پەیکەری مێسی گرت. مێسی متمانەی پێ کرد و دەنگی پێ دا، بەڵام کاتێک لیۆ لە ئیبێزاوە گەڕایەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەست، لاپۆرتا دەرگاکەی لێ داخست. مێسی بە گریانەوە رۆیشت و هەرگیز لەمەیان خۆش نەبوو.
گرژییەکان گەیشتوونەتە لوتکە
لەو رۆژەوە پەیوەندی نێوانیان پچڕاوە. هیچ وێنەیەکی هاوبەشیان نییە تەنانەت لە بۆنە نێودەوڵەتییەکانیشدا.
رووداوێکی سەیر لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم روویدا؛ مێسی درەنگانی شەو بە سەردانێکی نهێنی چووە ناو یاریگای کامپ نۆ کە نۆژەندهكرایهوه بۆ ئەوەی سەیری ماڵە کۆنەکەی بکات، بەبێ ئەوەی ئاگاداری دەستەی کارگێڕی یانەکە بکات، ئەمەش پەیامێکی ناڕاستەوخۆ و بەهێز بوو.
ئۆپۆزیسیۆن بەدوای وشەیەکی مێسیدا دەگەڕێت
لاپۆرتا هەوڵیدا دۆخەکە چاک بکاتەوە بە پێشنیاری دروستکردنی پەیکەرێک بۆ مێسی لە یاریگا نوێیەکە كرد، بەڵام مێسی وەڵامی نەداوەتەوە.
ئێستا بەرەی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵی پەیوەندیکردن بە مێسی و دەوروبەرەکەی دەدەن بۆ ئەوەی پشتگیری ئەو بەدەست بهێنن. هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە مێسی دەچێتە ناو یارییە سیاسییەکەوە یان نا، بەڵام بێدەنگییەکەی لاپۆرتای نیگەران کردووە.



