
یاریگا –
لە رووداوێکی دەگمەنی وەرزشیدا یاریزانێکی بوندیسلیگا دوای 18 ساڵ بە خەڵاتی گۆڵکاریەکەی شاد دەبێتەوە و بابەتەکە دەبێتە جێی بایەخی میدیاکان.
سەرەتای چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2003/04 کاتێک ئایڵتنی بەرازیلی لە پشت بردنەوە مێژووییەکەی ڤێردەر برێمەن بوو کاتێک بوونە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی لەو وەرزەدا و خۆشی بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ بووە گۆڵکار.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەڵمانییەکان، ئەو سەردەمە راوێژکارەکەی ئایڵتن خەڵاتەکەی لە یاریزانەکە بردبوو بە بەهانەی ئەوەی یاریزانەکە بە پارە قەرزاری ئەو بووە.
بەڵام دوای 18 ساڵ ئەستێرە بەڕازیلیەکەی ئەوکاتی برێمەن توانی خەڵاتەکە لە راهێنەرەکەی بکڕێتەوە و لە لێدوانێکیشیدا بە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی راگەیاند
ماوەیەکی زۆرە راوێژکارەکەی پێشووم دەیویست “تۆپهاوێژ”ـەکەم بفرۆشێت. بەڵام نەیتوانی. سوپاس بۆ خوا ئێستا خۆم خاوەنیم.
ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر واتای خۆی دەبەخشێت. جارێکیتر لێی جوودا نابمەوە.
سەبارەت بە نرخی خەڵاتەکەش، ئایڵتن نەیویست ئاشکرای بکات و وتی
تەنها یەک دانە لەمە هەیە. چەندم بۆ کڕینەوەی داوە، ئەو بابەتە لای خۆمە.
🏆Ailton, 2003/04 sezonunda kazandığı Gol Krallığı ödülüne yıllar sonra yeniden kavuştu.
Eski menajeri, kendisine borcu olduğunu iddia ederek ödülü uzun süre elinde tutmuştu. Brezilyalı golcü, kupayı yıllar sonra satın alarak geri aldı. pic.twitter.com/aRiE8kkxj3
— Almanya’dan Futbol (@almanydnfutbol) December 29, 2025



