Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

ئەوەی براهیم دیاز بۆ مەغریبی دەکات نیو سەدەیە نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

براهیم دیاز بەردەوامە لە درەوشانەوە بۆ هەڵبژاردەی مەغریب و ئەمشەویش بە گۆڵێک لە تۆری زامبیا خۆی سەلماندەوە.

لە گەڕی سێیەمی یاریی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا مەغریب کە میواندارێتی پاڵەوانێتیەکە دەکات، بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوەبوو. گۆڵی دووەمیان لەلایەن دیازەوە لە خولەکی 27 تۆمارکر. جگە لە گۆڵەکە، دیاز ئاستێکی خەیاڵی لە یارییەکەدا پێشکەش کرد. بەوەش بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ وەک پێشەنگی گروپەکەیان سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

ئەوە سێیەمین یاریی بوو لەسەریەک براهیم بتوانێ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆماربکات. بەوەش بووە یەکەمین یاریزان لەوەتەی ساڵی 1976 لەدوای ئەحمەد فەراس لە سێ یاریی لەدوای یەک لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تۆڕی هەڵبژاردەی دژبەر بهەژێنێت.

لەم بەستەرەی خوارەوە گۆڵەکە و سەرجەم جووڵەکانی دیاز ببینە:


دیاز کە ئێستا تەمەنی 26 ساڵە، پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکرد. بەڵام لەوەتەی مانگی مارسی 2024 پەیوەندی بە مەغریبەوە کرد کە ڕەچەڵەکی باوباپیرانیەتی و بۆ یەکەمین جار لە 13ی هەمان مانگ درێسی هەڵبژارەکەی پۆشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button