
یاریگا –
یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی چڕ دەکات بۆ چەند گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە پێکهاتەی تیپەکەدا، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی ریزەکانی بۆ قۆناخەکانی داهاتووی خولەکە.
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتوون، کوڕانی پرا دهلال لە هێڵی هێرشبەر گۆرانكاری گهوره دهكهن.
ماڵئاوایی یاتارا و نزیکبوونەوەی مەروان حوسێن
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی زاخۆ بڕیاری کۆتایی داوە و دەستبەرداری محەمەد یاتارای هێرشبەری یانەکە بووە، ئەم بابەتە بە تەواوی یەکلا بووەتەوە و یاریزانەکە چیتر لە پلانەکانی یانەکەدا نەماوە.
لە بەرامبەردا، کارگێڕی یانەکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، لەگەڵ هێرشبەر مەروان حوسێن گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی. سەرچاوەکانی یاریگا جەخت دەکەنەوە کە 90٪ی کارەکانی گرێبەستەکە تەواو بووە و تەنیا 10٪ی ماوە کە پەیوەستە بە وردەکارییە بچووکەکان، پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی رابگەیەندرێت.
بڕیاری گواستنەوەی هێرشبەرێکی سوپەر
هەر بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کارگێڕی زاخۆ تەنیا بە مەروان حوسێن نەوەستاوە، بەڵکو بڕیارێکی تری داوە بۆ هێڵی پێشەوە. یانەکە لە گەڕانێکی چڕدایە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرێکی سوپەر و زۆر باش، کە بتوانێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی گۆڵکردنی یانەکە چارەسەر بکات.
سەرەڕای ئەوەی هێشتا ناوی یاریزانەکە دیاری نەکراوە و یانەکە لە گەڕان و گفتوگۆدایە، بەڵام بڕیارەکە لای کارگێڕی زاخۆ بڕاوەتەوە؛ ئەوان یاریزانێکیان دەوێت کە ئاستی زۆر بەرزتر بێت و هێڵی هێرشبەری یانەکە بباتە ئاستێکی تر.
یانهی زاخۆ له خولی یانه پاڵهوانهكانی كهنداو به پلهی یهكهم گهیشتنه قۆناخی دووهم و چاوی لهوهیه بتوانێت ركابهری لهسهر نازناوهكه بكات و له خولی ئهستێرهكانی عێراقیش بگهرێتهوه تیپهكانی پێشهنگ.



