
یاریگا –
لە کۆبوونەوەی دوێنی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و نوێنەری یانەکان، دۆخەکە بە تەواوی پێچەوانەی خواستی یانەکانی پێشەنگ کەوتەوە.
بەپێی بەدواداچوونە وردەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو کۆبوونەوەکەوە، چارەنوسی خولەکە بە زۆرینەی دەنگ تاراده‌یه‌ك یەکلایی کراوه‌ته‌وه.
ئەنجامی دەنگدان
بەپێی زانیارییەکانی یاریگا، لە کۆی 20 یانەی بەشداربووی خولی ئەستێرەکان، دەنگدان لەسەر دوو بژاردە کراوە، پەستان خستنە سەر خولەکە یان دابەشکردن بۆ دوو کۆمەڵە. ئەنجامەکە بەم شێوەیە بوو:
- بژارده‌ی یەکەم (زۆرینە): 14 یانە دەنگیان بە بژاردەی یه‌كه‌م داوە. واتە تەواوکردنی خوله‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ گۆرانكاری و یارییه‌كان سێ رۆژ جارێك بكرێت.
- بژارده‌ی دووەم (کەمینە): تەنیا ٦ یانە دەنگیان بە بژاردەیه داوە، كه یارییه‌كان قۆناخی یه‌كه‌می ته‌واو بكرێت و ئینجا بكرێته دوو كۆمه‌ڵه 10 یانه ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكه‌ن و 10 یانه‌ی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی ركابه‌ری به‌سه‌ر مانه‌وه بكه‌ن.
بەپێی بەدواداچوونەکە، دابەشبوونەکە زیاتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خاڵەکان و توانای دارایی و بووە:
1. ئەو 14 یانەیەی داوای مانەوەی خولەکەیان وه‌ك خۆی ده‌كرد.
ئەم بەرەیە پێکهاتووە لە یانەکانی ناوەڕاست و خوارەوەی ریزبەندی و یانەکانی باشوور (نەجەف، کەربەلا،نه‌فت، مینا، كه‌رخ و ته‌ڵه‌به، غه‌راف، موسڵ، نه‌ورۆز،كاره‌با، نه‌فتی میسان، قاسم،ئه‌مانه‌ی به‌غداد). ئه‌وان پێیان وایه یاریكردن به دوو كۆمه‌ڵه زیانیان پێده‌گات و داوایان كردووه خوله‌كه سێ رۆژ جارێك بكرێت.
2. ئەو شه‌شه یانەیەی داوای گۆڕینی سیستمەکەیان کرد:
بەپێی زانیارییەکان یانەکانی (هەولێر، شورتە، قوە جەوییە، زاخۆ، دهۆک، و زەورا) لەم بەرەیەدا بوون، چونکە ئەوان زیانمەندن لە شێوازی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له سێ رۆژ جارێك.
بڕیاری کۆتایی
بڕیاره ئه‌مرۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وه‌ڵامی كۆتایی له یانه‌كان وه‌ربگرێت و چاره‌نووسی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یه‌كلاییبكاته‌وه.

