Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێس سمیت کێیە و بۆچی ریال مەدرید شەیدای بووە؟

ئەی ئەو یاریزانە بۆ خەون بە پۆشینی درێسی ریال مەدرید دەبینێت؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە گواستنەوەی گەوهەرێکی هۆڵەندی نزیکبووەتەوە و یاریزانەکە خەون بە یاریکردن بۆ یانەکە دەبینێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بە وردی چاودێری کێس سمیت، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی دەکات و یانەکە بەو یاریزانە سەرسامە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یانە هۆڵەندییەکە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، جیا لە ریال مەدرید، چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا شەڕی گواستنەوەی دەکەن.

پێشتریش رۆژنامەی ئاس بڵاویکردبووەوە، ریال مەدرید گرنگییەکی زۆر بە کەیس سمیت و دەدات و بژاردەیەکی جدییە بۆ ئەوەی یانە مەدریدییەکە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

کەیس سمیت وەک ناوەڕاستکار و ناوەڕاستکاری هێرشبەری یاریی دەکات، بەرزی باڵای 1.85 مەترە و بەهای لە بۆڕسەی یاریزانان 22 ملیۆن یۆرۆیە، شێوازی یاریکردنی لە لوکا مۆدریچ دەچێت، بەپێی راستە یاریی دەکات بەڵام دەتوانێت بەپێی چەپەش بەباشی یاریی بکات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە چامپیۆنزلیگی لاوانەی 2023 بەرامبەر بارسێلۆنا لە ناوەڕاستی یاریگاوە گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد و لە جیهاندا دەنگیدایەوە و ئەو گۆڵە بووە دەستپێکی ناوبانگی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یاریزانەکە خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت، تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرینگیپێدرانی لەلایەن ریال مەدرید، سمیت لە هۆڵەندا بە درێسێکی پرتەقاڵی ریال مەدریدەوە دەرکەوت و پەرۆشی خۆی بۆ پۆشینی درێسی یانەکە نەشاردووەتەوە.

یاریزانە 19 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای ئالکمار پێگەیشتووە و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە. ریال مەدرید نیازێکی جددی هەیە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

کەیس سمیت بە درێسی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button