
یاریگا –
ئارسیناڵ لە هەفتەی 18ی خولی ئینگلیزی لە دۆخێکی پڕ لە پێکان لە ریزەکانیدا بردنەوەیەکی گرنگ 2-1 لە بەرامبەر بڕایتن تۆمارکرد و گەڕایەوە بۆ پێشەنگی خولەکە کە بەشێوەی کاتی مانچێستەر سیتی داگیری کردبوو.
هێڵی بەرگریی ئارسیناڵ بۆ ئەو یارییە قورسە گورزی کاریگەری بەرکەوتبوو. پێشتر بێن وایت و یوریان تیمبەر لە بەرگری لای راست و، کەچی لە کاتی خۆگەرمکردن بۆ یارییەکەش ریکاردۆ کالافیۆری دووچاری پێکان بوو بۆیە ئەویش لە بژاردەکانی میکێل ئارتێتا دوورکەوتەوە، بۆیە راهێنەرە ئیسپانییەکە پەنای بردبووەبەر دێکلان رایس بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بەرگری. ئەوەشی لەدوای سەرکەوتنەکەیان بەسەر بڕایتن ئاشکراکرد کە چۆن پرسیاری لە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی کردووە و یاریزانەکەش چۆن وەڵامی داوەتەوە. ئارتێتا وتی
رایس هەرگیز لە پێگەی بەرگری لای راست یاری نەکردبوو. بۆیە لە 48 کاتژمێری رابردوودا داوای ئەوەم لێکرد کە دەتوانێ لەو پێگەیە رۆڵی بدەمێ. راستەوخۆ پێی وتم بەڵێ. وتی ئامادەم بۆ ئەو ئاڵنگارییە و دەمەوێ باشترینی خۆم پێشکەشبکەم. ئەوەش هەڵوێستێکی نایاب بوو لێم بینی.
Mikel Arteta has revealed Declan Rice had no hesitation in stepping up after being asked to fill in at right-back for Arsenal on just 48 hours notice 💬https://t.co/Qy9lwYzGgt pic.twitter.com/2g4eGFGar1
— Mirror Football (@MirrorFootball) December 27, 2025



