Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

فیدراسیۆن یانه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌؛ یاریگا وردەکاریی کۆبوونەوە چارەنوسسازەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

 خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەست قەیرانێکی گەورەی کات و دواکەوتنەوە دەناڵێنێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی وردی لە ناو دڵی کۆبوونەوە چارەنوسسازەکەی نێوان یەکێتیی تۆپی پێ و یانەکان دەستکەوتووە، کە خەریکە نەخشەی تۆپی پێی عێراق دەگۆڕێت.

کۆبوونەوەی فریاگوزاری بۆ رزگارکردنی وەرزەکە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، كاتژمێر 03:00 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و گرنگ و چارەنوسساز لە نێوان فیدراسیۆن و نوێنەری یانەکان بەڕێوەدەچێت، ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێـیە بۆ تەواوکردنی خولەکە، چونکە خشتەی یارییەکان زۆر لە دواوەیە بە بەراورد بە خولەکانی ناوچەکە و جیهان، و مەترسی ئەوە هەیە خولەکە نەتوانرێت لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت، كاتژمێر 12:00 كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان به‌شێك له‌و یانانه‌ی پێشنیازیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی كێربركێكانی له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كراوه‌.

پێشنیارە شۆککەرەکە؛ زیادکردنی پیشەگەران بۆ هه‌شت یاریزان

لە گەرمەی گفتوگۆکاندا، پێشنیارێکی نوێ خراوەتەڕوو کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان. سەرچاوەکەی یاریگا ئاشکرای کرد کە پێشنیار کراوە ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەکان  لە یانەکاندا  بۆ هه‌شت یاریزان زیاد بکرێت

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پێشنیارە تا رادەیەکی زۆر دەنگی زۆرینەی یانەکانی بەدەستهێناوە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە پەسەند بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خولەکە و رووبەڕووبوونەوەی فشارەکان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كاتژمێر 03:00 پێشنیازه‌كان ده‌خرێته‌ ده‌نگدان.

سێ سیناریۆ و دەستپێشخەرییەکان

گفتوگۆکان تەنیا لەسەر یاریزانان نین، بەڵکو لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەن،  ئێستا سێ پێشنیاری سەرەکی (کە پێدەچێت دابەشکردن بۆ دوو کۆمەڵە یەکێکیان بێت) لەسەر مێزەکەن و تاوتوێ دەکرێن.

چاوەڕوانییەکان

دۆخەکە لە بەغداد گەرمە، یانەکان دابەش بوون بەسەر بۆچوونی جیاوازدا، بەڵام هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەردەوامبوون بەم شێوازەی ئێستا مەحاڵە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا چارەنوسی خولی ئەستێرەکان و ژمارەی پیشەگەرەکان یەکلایی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button