Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ لیڤەرپوول هێرشبەرێکی پۆرتوگالی بۆ شوێنی ئیزاک دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دەیەوێت لەم زستانە گرێبەست لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پاریس سانجێرمان واژۆ بکات.

ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بەنیازە لە مێرکاتۆی زستانە شوێنگرەوەیەک بۆ شوێنی ئالێکساندەر ئیزاک بگوازێتەوە، کە هێرشبەرە سویدییەکە بەهۆی شکانی قاچی تاوەکو کۆتایی وەرز دادەبڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول دەیەوێت بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پاریس سانجێرمان واژۆ بکات.

هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە لەم وەرزە بەشداریی 28 یاریی پاریسی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

لیڤەرپوول بڕوای وایە رامۆس شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەبێت و دەتوانێت کەلێنی نەبوونی ئالێکساندەر ئیزاک پڕبکاتەوە.

جیا لە هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە، برادلی بارکۆلا، یاریزانی باڵی یانە پاریسییەکە یەکێکی دیکەیە لەو ئامانجانەی رێدز هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button