Loading...
عێراقکوردستانگرنگترین

ئێستا دەنگبدەن؛ یاریگا باشترینەکانی کورد لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشاندەکات

له‌سه‌ر حه‌فت ئاست به‌ربژێره‌كان دیاریكراون

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا گەورەترین میهرەجانی نیشتمانی بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی کوردستان لیستی یاریزانه‌ به‌ربژێه‌كان رادەگەیەنێت و لە کەرنەڤاڵێکی بێوێنەدا خەڵاتیان دەکات.

کلیک بکە و دەنگ بە باشترینەکان بدە

به‌ربژێكردنی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت و یاریكردنی یاریزانه‌كان بووه‌ له‌ خوله‌كانی كوردستان و عێڕاق و ته‌نیا ئه‌و یاریزانه‌ كوردانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌و خولانه‌ یارییان كردووه‌.

ئەم پڕۆژەیە هەوڵێکی نیشتمانیی گەورەیە بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی ئەو یاریزان و راهێنەرە کوردانەی کە لە خولەکانی عێڕاق و كوردستان درەوشاونەتەوە و بوونەتە مایەی شانازی بۆ وەرزشی کوردستان.

ئەم دەستپێشخەرییە جیاوازە، بە تەواوی پشت بە بڕیار و هەڵبژاردنی راستەوخۆی هاندەران دەبەستێت، چونکە ئێمە بڕوامان وایە لوتکەی شەفافیەت لە دەنگی هانده‌رانه‌.

لیستی بەربژێرەکان له‌سه‌ر ئاستی هێله‌كان:

ئاستی گۆڵپارێزەکان:

  • دلۆڤان مه‌هدی (هه‌ولێر – گه‌رمه‌)

  • دلێر حاته‌م (ناسڕییه‌ – به‌له‌دیە موسڵ)

  • راوێژ عه‌تا (پێشمه‌رگه‌ – ده‌ربه‌ندیخان)

  • سه‌رهه‌نگ موحسین (نه‌جه‌ف – هه‌ولێر)

  • سەرکار سەردار (رزگاری)

  • عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د (گازی باکوور)

  • عیماد عیسا (نەورۆز – زاخۆ)

  • گەیلان سادق (هەندرێن)

  • محەمەد سەرخێڵ (شێروانە)

  • محەمەد یاسین (برایەتی – پیشەسازی)

  • هۆگر عەلی (پێشمەرگە – زاخۆ)

ئاستی بەرگریکاران:

  • بەیار بەکر (دهۆک)

  • دیدار غازی (ئەمانەی بەغداد – ئاکرێ)

  • سیپان سدیق (زاخۆ – قوە جەوییە)

  • کاردۆست عەلی (ڕانیە)

  • کۆڕەنگ محەمەد (شێروانە)

  • سیابه‌ند عه‌گید (دهۆك)

  • محەمەد دلاوەر (نەورۆز)

  • نیاز محەمەد (هەولێر)

  • هەردی سیامەند (ناسڕییە – پێشمەرگەی هەولێر)

  • هەرێم تەحسین (ناسڕییە – ڕەمادی)

  • هەڵۆ فایەق (هەولێر – گەرمە)

  • ئاکام هاشم (شوڕتە – زەورا)

 ئاستی ناوەڕاست:

  • ئاکۆ حوزێر (دهۆک – هەولێر)

  • ئاسۆ محەمەد (چوارقوڕنە)

  • ئوسامە ڕەشید (هەولێر – زاخۆ)

  • بیلال ساڵح (شێروانە – فەهد)

  • راستگۆ فەریق (نەورۆز)

  • ڕەوا یوسف (هەولێر – نەورۆز)

  • سوهەیب تەها (سیروانی نوێ)

  • سۆران عەزیز (موسڵ)

  • عەلی شاخەوان (جەوییە – هەولێر)

  • عومەر بیبۆ (زاخۆ – پێشمەرگەی هەولێر)

  • هارون ئەحمەد (دهۆک)

  • هێمن نازم (هەندرێن)

 ئاستی هێرشبەران:

  • ئەحمەد سەبڕی (قوە جەوییە)

  • ئاسۆ ڕۆستەم (نەورۆز)

  • ئیبراهیم غازی (دهۆک – نەفت)

  • پەشەنگ عەبدوڵڵا (دهۆک)

  • حەمە ئیتۆ (قوە جەوییە)

  • ڕێزدار وەلی (پێشمەرگە – ئاکرێ)

  • سەفین مەنسور (هەولێر)

  • شێروان کوردستان (حدود)

  • شێرکۆ کەریم (زاخۆ)

  • فەرحان شکور (دەربەندیخان – قەڵادزێ)

  • گەیلان لوقمان (هەولێر)

  • مستەفا قابیل (هەولێر)

 ئاستی راهێنەران:

  • تەها قادر (ڕاهێنەری پێشووی پێشمەرگەی هەولێر)

  • دارا محەمەد (ڕانیە)

  • دڵشاد مەعروف (هەندرێن)

  • ڕەوەند عەبدولخالق (ڕاهێنەری پێشووی گازی باکوور)

  • سەمیر بابۆ (ڕاهێنەری پێشووی هەولێر)

  • سلێمان ڕەمەزان (ڕاهێنەری پێشووی دهۆک)

  • عادل عەلی (شێروانە)

  • غەریب محەمەد (سیروانی نوێ)

  • کامەران عەلی (ڕاهێنەری پێشووی شێروانە)

  • مەولود ڕەمەزان (پیشەسازی)

  • وەلی کەریم (کارەبا – نەجەف – نەورۆز)

  • هێمن عەبدولڕەحمان (قەڵادزێ)

باشترین هانده‌ر:

باشترین یاریزانی کورد لەسەر ئاستی عێراق

کێبڕکێی کۆتایی بۆ نازناوی باشترینی باشترینەکان لە نێوان ئەم ئەستێرانەدا دەبێت:
(ئاکام هاشم، ئوسامە ڕەشید، بیلال ساڵح، پەشەنگ عەبدوڵڵا، شێرکۆ کەریم، محەمەد دلاوەر، محەمەد سامی، مستەفا قابیل، هارون ئەحمەد، هەڵۆ فایەق).

ئاهەنگە گەورەکە؛ کەرنەڤاڵی خەڵاتکردن

تۆڕی وەرزشی یاریگا ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ سازدانی مەراسیمێکی شکۆدار و گەورە، لەم ئاهەنگەدا، بە ئامادەبوونی کەسایەتییە باڵاکانی وەرزشی، بەرپرسانی وەرزشی، ئەستێرە دێرینەکان و میدیاکاران، پەردە لەسەر براوەکان لادەدرێت.

ئەم کەرنەڤاڵە تەنیا دابەشکردنی خەڵات نییە، بەڵکو ئاوێنەیەکە بۆ نیشاندانی هێز و توانای وەرزشی کوردستان و رێزگرتنە لەو ماندووبوونەی کە یاریزانە کوردەکان لە یاریگاکانی عێراق کێشراوە. چاوەڕوانی ئاهەنگە گەورەکە بن، کە تێیدا مێژوو بۆ باشترینەکان دەنووسرێتەوە.

شێوازی ده‌نگدانه‌كه‌ چۆنه‌؟

تۆڕی وه‌رزشی یاریگا لیستی ناوی به‌ربژێره‌كان له‌ كه‌ناڵی فه‌رمی خۆی له‌ تێلێگرام ده‌ده‌نێت و هانده‌ران ده‌توانن ده‌نگ به‌ به‌ربژێره‌كانی خۆیان بده‌ن، راسته‌وخۆ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ ببینن.

بۆ هه‌ر ئاستێك یه‌ك ده‌نگ ده‌توانی بدرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ بكه‌یت ده‌توانی هه‌ڵه‌كه‌ت راست بكه‌یته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ بربژێری خۆت بده‌یت. هیچ كه‌سێك ناتوانێت دوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئاسته‌كان بدات واته‌ ناتوانرێ ده‌نگ به‌ دوو به‌رگریكار یان دوو هێرشبه‌ر بدرێت ته‌نیا له‌ ئاسته‌كان ده‌نگ به‌ یه‌ك به‌ربژێر ده‌درێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button