Loading...
ئیسپانیا

وردەکاری نوێ لەسەر بڕگەکانی گرێبەستی ئێندریک ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی ئاس وردەکاری نوێ لەبارەی گرێبەستە ئاڵۆزەکەی ئێندریک لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ریال مەدرید سەرەتا لەسەر گرێبەستێک بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاڵمێراس رێککەوت، کە بڕگەی پاداشتی ئاستی یاریزانەژەت تا 25 ملیۆن یۆرۆی لەخۆگرتبوو. گواستنەوەکە دواکەوت تا ئێندریک لە ساڵی 2024 تەمەنی بوو بە 18 ساڵ.

بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی جێگیر و کۆمیسیۆن و مووچە، ریال مەدرید تائێستا بە بەهای نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنانی لە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کردووە. بەشێکی بەرچاوی گرێبەستەکە بریتییە لە پاداشتی ئەدای یاریزانەکە؛ تا ساڵی 2030 یانەکە پابەند دەبێت بە پێدانی 35 هەزار یۆرۆ بۆ هەر گۆڵێک، ئەسیستێک یان لێدانی سزایەک. هەروەها هەر یارییەک کە ئێندریک لانیکەم 45 خولەک یاری بکات، 75 هەزار یۆرۆ لەسەر یانە مەدریدییەکە دەکەوێت.

جگە لەوەش پاڵمێراس سوود لە سەرکەوتنەکانی ریال مەدریدیش وەردەگرێت؛ تا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ بردنەوەی لالیگا و تا دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ بەشداری کردن لە چامپیۆنزلیگ، ئەمەش پەیوەستە بە یاریی کردنی ئێندریک.

بەهۆی ئەوەی ئێندریک لەم وەرزەدا لەژێر راهێنەرایەتی ئاڵۆنسۆ کەمتر یاری کردووە و زیاتریش لەسەر کورسی یەدەگ بووە، مێرەنگی بڕیاریدا وەبەرهێنانەکەی بپارێزێت بە خواستن هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بداتە ئۆڵۆمپیک لیۆن بۆ ئەوەی هەلی یاریی کردنی زیاتر بەدەستبهێنێت و پەرە بە تواناکانی بدات.

شایەنی باسە گەر ئێندریک هەر خەڵاتێکی گەورەی تاکەکەسی بەدەستبهێنێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاس ئاماژەی پێکردووە، ریال مەدرید دەبێت یەک ملیۆن یۆرۆی زیادە بدات بە پاڵمێراس؛ یەک ملیۆن یۆرۆی دیکە ئەگەر ناوی لە سێ یەکەمەکانی پێڵاوی ئاڵتونی یاخود باشترین یاریزانی فیفادا بێت و دوو ملیۆن یۆرۆی دیکەش ئەگەر خەڵاتی بالۆن دۆر بباتەوە. هەموو ئەمانە تا ساڵی 2030 ئەرکە لەسەر مەدرید جێبەجێی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button