پاداشتە داراییەکانی مۆندیالی 2026 ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی جیهان پاداشتە داراییەکانی بۆ مۆندیالی 2026 تا بەرزترین ئاست زیاتر دەکات.
لە هەموو وەشانەکانی پاڵەوانێتیەکەدا تیمە براوەکان کە سەرکەوتوون، بەگوێرەی ئەنجامەکانیان پاداشتی ماددی دەکران. مۆندیالی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، ئەرجەنتینی پاڵەوان بڕی 42 ملیۆن دۆلاری وەرگرت و فەڕەنسای پلەی دووەمیش بڕی 30 ملیۆن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کاڵچیۆ فینانزا بۆ بواری دارایی، فیفا بڕی پاداشتەکانی بۆ مۆندیالەکەی مەکسیک، کەنەدا و ئەمریکا بۆ 727 ملیۆن دۆلار بەزرکردووەتەوە و سەرجەم هەڵبژاردەکان بەوانەشی کە لە قۆناخی کۆمەڵەکان پلە وەردەگرن، پاداشت دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکە:
- 50 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵەوان
- پلەی دووەم بڕی 33 ملیۆن دۆلار
- پلەی سێیەم، 29 ملیۆن دۆلار
- پلەی چوارەم، 27 ملیۆن دۆلار
- ئەو تیمانەی دەگەنە چارەکی کۆتایی، 19 ملیۆن دۆلار
- گەیشتن بە قۆناخی 16، بڕی 15 ملیۆن دۆلار
- خاوەنی پلەی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان کە ماڵئاواییش بکات بڕی 11 ملیۆن دۆلار
- پلەی چوارەمی کۆمەڵەکان کە ماڵئاواییش بکات بڕی 9 ملیۆن دۆلار
💰🏆 Breakdown of prize money for nations at the 2026 World Cup… 🌎
• Winner: $50m
• Runner-up: $33m
• Third place: $29m
• Fourth place: $27m
• Quarter-finalists: $19m
• Round of 16: $15m
• Group stage exit, 3rd in group: $11m
• Group stage exit, 4th in group: $9m… pic.twitter.com/njBznxGYui— EuroFoot (@eurofootcom) December 24, 2025



