
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەدوای بەرگریكارێكی گونجاودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا بیگوازێتەوە.
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی قەیرانی نەبوونی بەرگری دەناڵێنێت و پێکانی ئاندرێس کریستێنسنی راگەیاند.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی ئاندرێس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی راگەیاند و بە گوێرەی سەرچاوەکان یاریزانە 29 ساڵانەکە چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
هەروەها لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال لە خولەکەکانی کۆتاییدا ژووڵ کۆندێ توشی پێکان بوو، بەهۆییەوە یاریگای جێهێشت و پێشبینی دەکرێت چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
جیا لە کریستێنسن و کۆندێ، رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی کێشەی دەروونییەوە لە پێکهاتەی یانەکە دوورخراوەتەوە.
📊INFORME MD
Casting central: El Barça define el perfil y rastrea el mercado
✍️ @martinezferran https://t.co/A9sd2PFY8p
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 23, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، بارسێلۆنا لە مێركاتۆی زستانەدا بە دوای بەرگریكارێكی نرخ گونجاودا دەگەڕێت.
یانە كاتالونییەكە دەیەوێت بەرگریكارێكی خاوەن ئەزموون و كەسایەتییەک كە توانای سەركردایەتی هەبێت بگوازێتەوە.
دێكۆ و ئیدارەی بارسێلۆنا بە دوای بەرگریكارێكدا دەگەڕێن بە قاچی چەپ یاریی بكات.
ئەو یاریزانانەی كە ئەو داواكارییانەی بارسێلۆنا جێبەجێ دەكەن؛
- دی ڤرێی
- ماركۆس سێنسی
- نیكۆلاس ئۆتامێندی
بارسێلۆنا پێش پشووی سەری ساڵی نوێ بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.



