Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تا دێت یانە خوازیارەکان زیاتر دەبن؛ سیمینیۆ بازاڕی زستانە گەرم دەکات

Yariga App

یاریگا –

مێرکاتۆیەکی زستانە بەڵام گەرم چاوەڕێی ئانتوان سیمینیۆ دەکات و تادێت لیستی ئەو یانانەی خواستیان لە گواستنەوەی ناوبراو هەیە زیاتر دەبێت.

سیمینیۆ کە لە بەریتانیا لەدایکبووە و بۆ غانا یاریی دەکات، ئەم وەرزە یەکێکە لە درەوشاوەکانی پرێمەرلیگ. لە 16 بەشداریی ئەو خولەدا تا ئێستا توانیویەتی 8 گۆڵ و 4 ئەسێست بکات. بەوەش رەگەزێکی کاریگەرە لەپشت ئەنجامە باشەکانی تیمەکەی ئاندۆنی ئیراولا.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووتەوە، چوار یانە رکابەری لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە 25 ساڵیەکە دەکەن.

رۆمانۆ زانیویەتی کە هەر ئەمڕۆش چێڵسیش هاتووەتە کێبڕکێکەوە و پەیوەندی بە تیمی یاریزانەکەوە کردووە بۆ زانینی مەرجەکانی گواستنەوەی. بەمزووانەش ئانتوان یانەی داهاتووی هەڵدەبژێرێت کە ئێستا چوار یانە لە پەیوەندیدان لەگەڵ کامپی یاریزانەکە.

بابەتی خواست لەسەر سیمینیۆ لای راهێنەرەکەشی زانراوە و لە نوێترین لێدوانیدا وتی

من وەک خۆم، نامەوێ بروات. بەڵام پێشبینی نەکراوی دۆخی بازاڕەکە واتا دەکرێت هەرشتێ رووبدات.

جگە لە چێڵسی، پێشتر دوو زلهێزەکەی شاری مانچێستەر و لیڤەرپوولیش لە مانگی رابردووەوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە.

گرێبەستی سیمینیۆ لەگەڵ بۆرنمۆس لە مانگی یۆنیۆی ساڵی 2026 بەسەردەچێت. بەوەش یانەکەی نایەوێ بەخۆڕایی لەدەستی بدات. کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێستای 65 ملیۆن پاوەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button