
یاریگا –
ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی نەسری سعودی، چووە ناو لیستی ملیاردێرەکانی جیهانەوە، بەپێی ئەوەی ئاژانسی بلومبێرگ چاودێری کردووە، کە سامانەکەی بە نزیکەی 1.4 ملیار دۆلار لە ساڵی 2025 خەمڵاندووە.
رۆناڵدۆ ئەم سامانەی لە کاروانی وەرزشی پڕ دەستکەوتی کۆکردووەتەوە، لەگەڵ گرێبەستە ریکلامییەکان و پڕۆژە بازرگانییە جۆراوجۆرەکان، لەکاتێکدا ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن شێوازی ژیانی و چۆنێتی خەرجکردن و بەڕێوەبردنی ئەم سامانە و گەشەپێدانی ئاشکرا کردووە.
ئیمپراتۆریەتی ئاسمان
ئیمپراتۆریەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئاسمانەوە دەستپێدەکات، کە خاوەنی فڕۆکەیەکی تایبەتە لە جۆری بۆمباردیێر گڵۆباڵ ئێکسپرێس کە بەهاکەی بە نزیکەی 57 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
فڕۆکەکە تەنيا هۆکارێکی گواستنەوە نییە، بەڵکو سیمبوڵێکە بۆ تواناکانی لە جووڵەی نەرم لە نێوان کیشوەرەکان، هاوسەنگی دەکات لە نێوان پابەندبوونە وەرزشییەکانی و وەبەرهێنانە بازرگانییەکانی، بەهۆی دیزاینە ناوخۆییە شاهانەکەی و توانای بەرزی بۆ فڕین بۆ ماوەی دوور.
Cristiano Ronaldo’s customized private jet.
— YabaLeftOnline (@yabaleftonline) December 5, 2024
وەبەرهێنان لە یانەی نەسر
گواستنەوەی ئەستێرە پورتوگالییەکە بۆ سعودیە تەنيا لە تۆپی پێدا کورت نەبووەتەوە، چونکە پشکی هەیە لە یانەی نەسر کە بەهاکەی بە نزیکەی 41.3 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، ئەمەش لێهاتوویی وەبەرهێنانی دەردەخات، جگە لە گرێبەستە پێوانەییەکەی، ئەم وەبەرهێنانە دەیبەستێتەوە بە داهاتووی یانەکە و گەشەکردنی، لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا کە پێگەی دەچەسپێنێت وەک پیاوێکی بازرگان لە پاڵ ئەوەی یاریزانێکی جیهانییە.
جاكوب أرابو يُهدي الأسطورة كريستيانو رونالدو ساعة “بوغاتي شيرون توربيون” الفاخرة من الياقوت الشفاف من تصميم
وتبلغ قيمتها 1.5 مليون دولار! 🔥⌚ pic.twitter.com/gOu8bc4lrU
— عالم القوت (@GOATTWORLD) July 24, 2025
شوقەی نیویۆرک
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، رۆناڵدۆ خاوەنی شوقەیەکی شاهانەیە لە تاوەری ترەمپ لە شاری نیویۆرک کە بەهاکەی بە 18 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، دەکەوێتە یەکێک لە شاهانهترين گەڕەکەکانی مانهاتن، جیادەکرێتەوە بە دیمەنی پانۆزامی و هۆکارەکانی خۆشگوزەرانی زۆر.
Two GOATS.
CR7 x 45/47@Cristiano 🔥 pic.twitter.com/QA4Dw0s1lr
— The White House (@WhiteHouse) November 19, 2025
یەختە شاهانەکە
کاتێک ئارەزوو دەکات له چاوی کامێراکان دووربکەوێتەوە، رۆناڵدۆ پەنا دەباتە بەر دەریا لەسەر یەختە شاهانەکەی ئازیموت گراند، کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 11 ملیۆن دۆلار، یەختەکە رووبەری فراوان و ژووری شاهانە لەخۆدەگرێت کە تایبەتمەندی و پشوودانی بۆ دابین دەکات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی.
پێنتهاوس لە پورتوگال
لە نیشتمانەکەی لە پۆرتوگال، ئەستێرە پورتوگالییەکە وەبەرهێنانی کردووە لە شوقەیەکی پێنتهاوسی شاهانە لە شاری لیسبۆن بە بەهای 7.9 ملیۆن دۆلار، کە بە یەکێک لە گرانترینەکان دادەنرێت لە شارەکەدا، و جیادەکرێتەوە بە دیزاینی سەردەمیانە و دیمەنی تایبەت، کە رەنگدانەوەی پەیوەستبوونیەتی بە رەگ و ریشەیەوە لە پاڵ تێڕوانینە وەبەرهێنانەکەی.
ئۆتۆمبێل و کاتژمێر
سەبارەت بە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی دەگمەنی شاهانە لەخۆدەگرێت، لە پێش هەموویانەوە بوگاتی شیرۆن کە بەهاکەی بە 2.15 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، کە ئۆتۆمبێلێکە رەنگدانەوەی خێرایی و وردبینییە.
رۆناڵدۆ کاتژمێرێکی گرانبەها لە جۆری فرانک مولەر لەدەست دەکات کە بە ئەڵماس رازێنراوەتەوە، و بەهاکەی بە نزیکەی 1.5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، و بە هێمایەک دادەنرێت بۆ سەلیقە بەرزەکەی و گرنگیدانی بە وردترین وردەکارییەکان.
كريستيانو رونالدو يقود سيارته الفارهه بوغاتي في مدينة مدريد 🇪🇸 pic.twitter.com/UmkYZPac0M
— يعقوب (@X99i3) March 29, 2023
کۆشکەکەی مەدرید
لە مەدرید، خاوەنی کۆشکێکی گەورەیە لە گەڕەکی لافینکا كه گهڕهكێكی دهوڵهمهند نشینه، بەهاكهی 6 ملیۆن دۆلاره، کە باخچەی فراوان و هۆڵی وەرزشی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، هێشتا بە بەشێکی گرنگ لە مێژووەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید دادەنرێت.
کۆشکەکەی ئینگلتەرا
هەروەها رۆناڵدۆ شوێن پەنجەی خۆی لە ئینگلتەرا جێهێشتووە، کە خاوەنی کۆشکێکی گەورە بوو لە چێشایەر بە بەهای 6.3 ملیۆن دۆلار، کە جیادەکرێتەوە بە دیزاینی سەردەمیانە و رووبەری ژیانی فراوان، بۆ ئەوەی ببێتە زیادکراوێکی بەنرخ بۆ وەبەرهێنانە هەمەجۆرەکەی.



