
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی قەیرانی نەبوونی بەرگری دەناڵێنێت و دوێنێ پێکانی ئاندرێس کریستێنسنی راگەیاند.
دوێنێ بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پێکانی ئاندرێس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکەی راگەیاند و بە گوێرەی سەرچاوەکان یاریزانە 29 ساڵانەکە چەند مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
هەروەها لە یاریی شەوی رابردوودا بەرامبەر ڤیاڕیال لە خولەکەکانی کۆتاییدا ژووڵ کۆندێ توشی پێکان بوو، بەهۆییەوە یاریگای جێهێشت و پێشبینی دەکرێت چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
جیا لە کریستێنسن و کۆندێ، رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی کێشەی دەروونییەوە لە پێکهاتەی یانەکە دوورخراوەتەوە.
👀 Álvaro Cortés, un argumento sólido para no fichar un central
✍️ @jaumemarcet https://t.co/GREZ0gxINS
— Diario SPORT (@sport) December 22, 2025
بە گوێرەی زانییارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، سەرەڕای کێشەی هێڵی بەرگریی یانەکە، بارسێلۆنا نایەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ هیچ بەرگریکارێک واژۆ بکات.
ئیدارەی یانە کاتالوونییەکە جیا لە کێشەی دارایی یانەکە، پێیان وایە هیچ بژاردەییەکی باشی بەرگری لە بازاڕی ئێستادا نییە.
ئەگەر بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی زستانەدا هەچ بەرگریکارێک نەگوازێتەوە، ئەوا پشت بە گەڕانەوەی رۆنالد ئاراوخۆ دەبەستێت.
هەروەها روو لە یاریزانانی لاماسیا دەکات و ناوی ئالڤارۆ کۆرتیس بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی دەرفەتی یارییکردن لە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت.
یاریزانە لاوە تەمەن 20 ساڵانەکە زیاتر لە 40 یاریی بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا کردووە، خاوەنی جەستەییەکی بەهێزە و کەساییەتییەکی بەهێزی هەیە ئەمەش واییکردووە پاڵێوراوێکی بەهێز بێت بۆ ئەوەی لەلایەن هانزی فلیکەوە بانگهێشتبکرێت.
بارسێلۆنا پێش پشووی سەری ساڵی نوێ بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت.





