
یاریگا –
شوڕتە لە بەغدا رووبەڕووی ئەهلی دەبێتەوە و موئمین سلێمانیش دەڵێت لە بەهێزی ئەهلی تێدەگەین، بەڵام شێوازی یاریکردنمان ناگۆڕین بۆ هیچ یانەیەک.
لە گەڕی شەشەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 9:15ـی شەو رووبەڕووی ئەهلی سعودی دەبێتەوە، تەواوی یاریزانەکانی شوڕتە بۆ یارییەکە ئامادەن، تەنها بەسام شاکر نەبێت کە ماوەیەکی کەمە لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە بەشداریکردنی دەگەڕێتەوە بۆ دەستەی راهێنەران.
موئمین سلێمان، راهێنەری میسری شوڕتە، دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە گووتی:
ئەهلی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکەیە، ئێمە لە بەهێزی ئەوان تێدەگەین، بەڵام شێوازی یاریکردنمان بۆ هیچ تیپێک ناگۆڕین، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد بەرامبەر تراکتۆر و غەڕافە، بەڵام بەخت و ئەنجام لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەهلی ئاستیان زۆرباشە، هەوڵدەدەین کەمترین مەترسی لە نێو یاریگادا دروست بکەن.
شورتە لە پێنج یاریی رابردوودا چوار شکست و یەک یەکسان بوونی هەیە و بە یەک خاڵ لە ریزبەندی 11 دێت، لە گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی ناسافی ئۆزبەکی، ئەهلی 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا دێت،



