Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ رۆشتنی یاریزانێکی چێڵسی یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی چێڵسی یانەکە جێدههێڵێت و چەند یانەیەکیش لە ئێستاوە چاودێری دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئاکسێل دیساسی هەر لە گواستنەوەکانی ئەم زستانە بلووز جێدەهێڵێت.

لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی نووسیوە کە سەرباری بەستنەوەی بە توندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە و بووەتە بژاردەیەکی یانەی ئیتاڵیەکە، بەڵام هێشتا هیچ گفتوگۆیەکی کرداریی لەم قۆناخەدا بوونی نیە.

بەرگریکارە فەڕەنسیەکە لە هاوینی 2023 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی. لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکا جێی نابێتەوە. زستانی 2025یش بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button