Loading...
ئیسپانیا

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئینگلیزی دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا، گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود دەستپێکردووە.

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوودی یاریزانی باڵی مارسیلیا دەستپێکردەوە. هێرشبەرە ئینگلیزە تەمەن 24 ساڵەکە کە سەردەمانێک بە یەکێک لە بەهرەمەندە کاریگەرەکانی مانچێستەر یونایتد دادەنرا، ئێستا لە راداری کاتالۆنییەکانە.

سەرچاوەی نزیک لە یاریزانەکە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یانە کاتالۆنییەکە ئارەزووی گواستنەوەی گرینوود دەکات. گرینوود سەبارەت بە ئۆفەری بارسێلۆنا دڵخۆشە و بە بریکارەکانی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی بۆ یەکێک لە یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بکەن.

ئاستی بەرزی گرینوود لە ماوەی خواستنەکەیدا لەگەڵ خیتافی و دواتر پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە خولی فەرەنسی جارێکی دیکە توانی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوڕوپا بۆلای خۆی رابکێشیت و ئێستا بارسێلۆنا ئارەزووی گواستنەوەی هێرشبەرەکە دەکات. بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەکە لە کاردانەوەی نەرێنی هاندەران و چالاکوانانی مافی ئافرەتان نیگەرانن، پرسێک کە وایکردووە بڕیاری گواستنەوەی مشتومڕی لێدرووست بێت.

لە ساڵی 2022دا گرینوود بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردن و کۆنتڕۆڵنەکردنی رەفتاری بەرامبەر بە کچە هاوڕێکەی بۆ ماوەیەک سڕ کرا و لە پێکهاتەی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە. دۆسیەکە لە ساڵی 2023دا دوای ئیفادەی خۆشەویستەکەی و شایەتحاڵەکان لە بەرژەوەندی یاریزانەکە داخرا، بەڵام کاریگەری لەسەر ژیانی پیشەیی گرینوود درووست کرد. لە ئەنجامدا زۆرێک لە یانەکان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی گرینوود دەکەن.

گرینوود لەم وەرزەدا 21 یاری بە درێسی مارسیلیا کردووە و 14 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، کە ئامارەکانی دەرخەری ئەوەیە جارێکی دیکە ئامادەیە لە یانە گەورەکانی ئەوڕوپا رکابەری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button