Loading...
ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

 لاپۆرتا ئاگری لە ریال مەدرید بەردا و کەناڵەکەیانی بە ژەهراوی وەسف کرد

لە مەدرید دەسەڵات هەیە لە بارسێلۆنا ئازادی

Yariga App

یاریگا –

خوان لابۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، لە میانی خوانی کۆتایی ساڵی یانەکەی، بێدەنگی شکاند و بە توندترین شێواز وەڵامی فڵۆرێنتینۆ پێرێز و هێرشەکانی میدیای مەدریدی دایەوە، راستەوخۆ ریال مەدریدی بە دووڕوویی و تووشبوون بە گرێی دەروونی بارسێڵۆنا تۆمەتبار کرد.

هێرش بۆ سەر کەناڵی ڕیال مەدرید

لاپۆرتا لەبەردەم یاریزانان و بەرپرسانی یانەکەیدا، بەبێ ئەوەی ناوی لیال مەدرید بهێنێت بەڵام بە ئاماژەی زۆر ڕوون، گوتی،

“ئەوانەی دژایەتیمان دەکەن، خەریکی پیادەکردنی دووڕوویی و لووتبەرزییەکی زیاد لە پێویستن، ئەوان خاوەنی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی خراپن کە تەنبا کاریان بڵاوکردنەوەی درۆ و ژەهراویکردنی کەشوهەوای وەرزشییە.”

“ئیرەیی و دەسەڵاتی نەزان”

سەرۆکی بارسێلۆنا پێیوایە هۆکاری ئەم هێرشانە، ئاستبەرزیی ئێستای یانه‌كه‌یه‌ و رایگه‌یاند،

“ئەم ئاستە بەرزەی ئێمە پێی گەیشتووین، بووەتە مایەی ئیرەیی بۆ ئەوان. ئەوانەی هێرشمان دەکەنە سەر، یاسا ئەخلاقییەکان پێشێل دەکەن نەک تەنیا یاسا وەرزشییەکان. ئەوان تێکەڵییەک دەکەن لە نێوان دەسەڵات و ستەمکاریی نەزانانە.”

لە چاوپێکەوتنێکی جیادا لەگەڵ کەناڵی (TVE)، لاپۆرتا زاراوەیەکی نوێی بەکارهێنا و گوتی،

“ئەوان تووشی نەخۆشیی هەوەسی درێژخایەنی بارسێلۆنا بوون. شەو و رۆژ تەنیا باسی نێگرێرا دەکەن، ئێمە سەد جار روونمان کردەوە و بەڵگەمان پێشکەش کرد کە پارەکە بۆ راپۆرتی هونەری بووە، بەڵام چونکە نەیانتوانیوە هیچ بەڵگەیەک لەسەر بەرتیل بدۆزنەوە، دەیانەوێت دۆسیەکە درێژ بکەنەوە.”

جیاوازی نێوان مەدرید و بارسێلۆنا

لابۆرتا بەم رستەیە جیاوازی فەلسەفەی دوو یانەکەی کورت کردەوە:

“لە مەدرید هەست بە دەسەڵات دەکەیت، بەڵام لە بارسێلۆنا هەست بە ئازادی دەکەیت.”

پەیامی دڵنیایی

لە کۆتایی قسەکانیدا، لاپۆرتا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد و رایگه‌یاند،

“هیوادارم لە بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵی داهاتووشدا هەمووتان ببینمەوە و پێکەوە ئاهەنگ بگێڕین. بژی بارسا و بژی کاتالۆنیا.”

ئەم لێدوانانەی لابۆرتا وەک وەڵامێکی راستەوخۆ دێت بۆ وتارەکەی دوێنێی فڵۆرێنتینۆ پێرێز، کە تێیدا رەخنەی توندی لە دۆسیەی ناوبژیوانان و نێگرێرا گرت بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button