
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام یونایتد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی هەولێر مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 17 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

مانچێستەر سیتی گەڕاوەتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكان و چوار یارییە لەسەر یەک بردنەوە بەدەستدەهێنێت.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 16 یاریی 11یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ و بە جیاوازی تەنیا دوو خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.
لە بەرامبەردا وێستهام لە كۆی شازدە یاریی تەنیا سێ یاریی بردووەتەوە چوار یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی 18 پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری، مەرمووش، ستۆنز، بۆب، كۆڤاسیچ و دۆكو رووبەرووی وێستهام دەبێتەوە.
وێستهام بە بێ وان بیساكا بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرایلی
گۆنزالێز
شەرقی، سێلڤا، فۆدن، ساڤیۆ
هالاند
پێکهاتەی پێشبینیكراوی وێستهام
ئاریۆلا
ماڤرۆپانۆس، تۆدیبۆ، كیڵمان، والكەر پیتەرس
پۆتس، ماگاسا، سكارلێس
فێرناندێز، پاكوێتا
بۆون



