Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا پێکانی بەرگریکارێکی دیکەی راگەیاند

گورزێکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

سبەی شەممە، لە یارییەکانی گەڕی 17ـی پرێمەرلیگ، کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، یانەی ئارسیناڵ میوانداریی یانەی ئێڤەرتن بکات.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، مایکڵ ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ، پێکانی بێن وایتی بەرگریکاری پشتراستکردەوە و بۆ یارییەکەی سبەی لە تواناکانی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بێبەش دەبن.

بەرگریکارە 28 ساڵانییکە لە هەفتەی رابردوو بەرامبەر یانەی وۆڵڤز، بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.

ئارتێتا، ئاماژەی بەوە کرد وایت چەند یارییەک لێیان دادەبڕێت، بەڵام پێکانەکەی درێژخایەن نییە و بەزوویی دەگەڕێتەوە.

ئەو دوورخراوەتەوە، بەرەوپێش دەچێت. پێکانەکەی سەخت نییە، تەنها چەند یارییەک دادەبڕێت.

ئامادەنەبوونی وایت، کێشەکانی هێڵی بەرگری یانەکەی زیاتر دەکات، ئەمەش کێشەیەک کە ئارسیناڵ لە چەند وەرزی رابردوودا بەدەستیەوە دەناڵێت و یەکێک بووە لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە گەنەرز لە پاڵەوانبوون بێبەش بێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەوەشی راگەیاند، گابریێل ماگالاش، بەرگریکاری بەڕازیلی، نزیکە لە گەرانەوە، کە لە مانگی نۆڤەمبەرەوە بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە.

راهێنانەکانی سەر چیمەنی یاریگای دەستپێکردووەتەوە، نزیکە لە گەڕانەوە، ئەوەش تواناکانی هێڵی بەرگریمان زیاتر دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button