
یاریگا –
حوکومەتی بەریتانیا بابەتی رۆمان ئەبرامۆڤیچی هێشتا دانەخستووە و ئێستا بە بڕیاریەکی قورس بڕە پارەیەکی خەیاڵیی خستووەتە ئەستۆی ئەو سەرۆکە رووسیەی پێشووی یانەی چێڵسی.
لە سەروبەندی هەڵگیرسانی شەڕی رووسیا-ئۆکراینا هەنگاوەکان بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی داهاتی رووسیا بەتایبەت کەسایەتیە نزیکەکانی کریملن لە بەشێکی زۆری ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا دەستیپێکرد و یەکێک لە قوربانییەکان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی مێژوویی یانە لەندەنیەکە بوو کە ناچارکرا دەست لە خاوەندارێتیکردنی بلووز هەڵبگرێت و بە فرۆشتنی قازانجەکانی و بەخشینی قەرزەکانی سەر چێڵسی کە بەهاکەی دەگەیشتە 1.5 ملیار پاوەند، سەرجەم پارەکەش بڕیاربوو بخاتە خزمەتی زیانلێکەوتووانی ئۆکراینا و بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئەو وڵاتە.
یانە بۆ فرۆشتن: ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ یانەی چێڵسی دەخاتە فرۆشتنەوە لە بەیاننامەیەکدا
بەگوێرەی نوێترین پێشهات، ئێستا حوکومەتی بەریتانیا کۆتا دەرفەتی بە ئەبرامۆڤیچ داوە تا بڕی 2.5 ملیار پاوەند بداتە بە ئۆکراینا، گەرنا ئەوا رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
هەر لە ساڵی 2022 بوو ئەو سەرمایەدارە رووسیە بڕیاری دا ئەوەی لە فرۆشتنی چێڵسیدا دەستیدەکەوێت دەیبەخشێتە قوربانیانی ئۆکراینا، بەڵام دواتر مشتومڕ دروستبوو کە گوایە مەبەست لێی قوربانیە رووسیەکانیشە نەک تەنها ئۆکراینەکان. ئەوەش بە خۆدزینەوە لێکدرایەوە.
دوای رۆشتنی ناوبراو، تۆد بۆیلی سەرمایەداری ئەمریکی یانەکەی کڕیەوە و شۆڕشێکی کەموێنەی لە بازاڕەکانی گواستنەوەی یاریزاندا بەرپاکرد و ئێستاش بەردەوامە.
The UK government has given former Chelsea owner Roman Abramovich a final chance to pay £2.5bn to Ukraine or face legal action.
Abramovich pledged in 2022 that proceeds from the sale of the club would go to support victims of Russia’s invasion of Ukraine. pic.twitter.com/FE0olvsSWU
— BBC Sport (@BBCSport) December 17, 2025



