Loading...
کوردستانگرنگترین

یانەی زاخۆ؛ بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوازە و بەجێیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ وەڵامی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەداتەوە و هەنگاوە فەرمییەکان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ 17ـی دێسێمبەری 2025 تۆڕی وەرزشی یاریگا لە بەدواداچوونێکی وردا روونیکردەوە، یانەی زاخۆ دەتوانێت ناوی خۆی لە پەرتووکی گینس تۆمار بکات.

دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ سوپاسی یاریگای کرد و رایانگەیاند راستەوخۆ هەنگاوی فەرمی بۆ تۆمارکردنی ناوی یانەکە لە پەرتووکی گینس دەنێن.

بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوازە و بەجێیە، هەنگاوەکان دەستپێدەکەین

ماڵپەڕی فەرمی فیفا بەفەرمی ئاشکرایکرد، هاندەرانی زاخۆ ریکۆردێکی مێژوویان تۆمارکردووە و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ 2.7 ملیۆن دەنگیان کۆکردووەتەوە و ریکۆردەکەی هاندەرانی ئەرجەنتینیان شکاندووە، کە هاندەرانی ئەرجەنتین لە 2022، 656 هەزار دەنگیان کۆکردبووەوە.

هاوکات فیفا ئاماژەی بەوەش کردووە، هاندەرانی زاخۆ زیاتر لە 13 هەزار خاڵیان کۆکردووەتەوە و %54ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

 

ناوی زاخۆ لە گینس تۆمار دەکرێت؟

تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ بابەتەکە کردووە، بۆمان دەرکەوتووە یانەی زاخۆ دەتوانێت بەفەرمی ناوی لە گینس تۆمار بکات و بڕوانامەی فەرمی وەربگرێت.

بەدواداچوونی یاریگا؛ زاخۆ ناوی لە گینسی تۆمار دەکرێت؟

 

Back to top button