
یاریگا –
سهرۆكی ههرێمی كوردستان به بۆنهی بردنهوهی خهڵاتی زهبێستی هاندهران پیرۆزبایی له هاندهرانی زاخۆ دهكات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستەی یانەی وەرزشیی زاخۆ و هاندەرانی کرد، بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک باشترین هاندەری جیهان” لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانـەوە.
شانازییەک بۆ هەموو کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی زاخۆ، رایگەیاند،
بە گەرمی پیرۆزباییی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران.
ئەم نازناوە جیهانییه، تەنیا سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆکی هەرێم ستایشی شێوازی هاندانی زاخۆییەکانی کرد،
ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند.
دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.



