
یاریگا –
فیفا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، هاندەرانی زاخۆ براوەی خەڵاتی زە بێستی 2025ـن.
زاخۆ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی ئاسیا تاکە یانەیە خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێناوە.
A special community. 🫂
Zakho SC fans win the FIFA Fan Award. 🌟
— FIFA World Cup (@FIFAWorldCup) December 16, 2025
هاندەرانی زاخۆ بەهۆی ئەوەی لە ئایاری 2025 لە یاریی بەرامبەر یانەی حدوود هەزاران بووکەڵە و دیارییان فڕێدایە ناو یاریگا و دواتر کۆکرانەوە و بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکران کە بەدەست نەخۆشین دەیان ناڵاند، بۆ خەڵاتەکە پاڵێورابوو.
هەر پاش ئەوەی ناوی زاخۆ وەک پاڵێوراوی خەڵاتەکە ئاشکرا کرا، لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی دەنگدان بە یانە خۆشەویستەکە دەستیپێکرد و ملیۆنان دەنگی بۆ کۆکرایەوە.