Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێریک گارسیا “کلیلی چارەسەرەکان”ی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بردنەوەیەکی گرنگ بەڵام تا رادەیەک زەحمەتی تۆمارکرد لە هەفتەی 17ی خولی ئیسپانی 2-0 بەرامبەر ئۆساسۆنا.

گۆڵی یەکەمی بارسا دەرنگی خایاند تا ئەوکاتەی پێدری ئەسێستێکی بۆ رافینیا کرد و دڵنیاییەکیان بە تیمەکەی هانزی فلیک بەخشی. جارێکیتر ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە خولەکی 80 گەڕایەوە سەر تۆڕی یانەی میوان و گۆڵی بردنەوەی سێ خاڵەکەی تۆمارکرد.

دوای یارییەکە ئێریک گارسیا لە وەسفێکی نایابدا پێدری وەک “کلیلی چارەسەرەکان” ناوبرد. هاوکات یارییەکەشی چوان بە یاریی رابردوویان بەرامبەر ئینتراخت فڕانکفورتی ئەڵمانی کە بەهەمان شێوە درەنگ تۆڕی یانەی دژبەریان دۆزیەوە تا لە خولەکەکانی 50 و 53 ژوول کۆندێ دەرکەوت و سێ خاڵی بەخشیە کاتالوونییەکان.

گارسیا دوای یارییەکە وتی

ئەمشەو یارییەکی زەحمەت بوو، هاوشێوەی ئەوەی ئینتراخت. لە پاسدانەکانماندا ریتممان نەبوو. بەڵام ئەوە چەند یارییە لەسەر یەک یاریی دەکەین. لەدژی ئەم جۆرە یانانە ئەگەر بەخێرایی تۆپ نەگوازیتەوە، ئەوان هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ بەرگریی و هیچ بۆشاییەک نامێنێت، بەوەش کارەکەت لێ زەحمەت دەبێت. بەڵام هەرچۆنبێ دڵخۆشین.

سەبارەت بە چارەسەر بۆ ئەو دۆخە لە یاریی، بەرگریکارەکە وتی

کەی شتەکان ئاوا تۆزێک ئاڵۆزبن، تۆپەکە دەدەیتە پێدری و ئەویش هەمووشتێکت بۆ چارەسەر دەکات. ئەمشەوی رێک وای کرد.

بەو بردنەوەیە بارسا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 43 و بە ئاسوودەیی و جیاوازیی 7 خاڵ لە ریال مەدریدی پلەی دووەمەوە دوورکەوتنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button