
یاریگا –
لەسەر کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆ لە یاریی نێوان شەقڵاوە و بازیان، یانەی بازیان روونکردنەوەیانداوە و دەڵێن پێویستە سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئێمە بێت.
لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان، شەقڵاو لە یاریگای خۆی رووبەڕووی بازیان بوویەوە، دوای ئەوەی شەقڵاوە بە گۆڵێک لە پێش بوو، لە خولەکەکانی کۆتایی ناوبژیوان کارتی سووری بە کارگوزارێکی شەقڵاوەدا، ئەمەش بووە هۆی کێشە و دورستبوونی پشێوی لە یاریگادا، بۆیە ناوبژیوان ئامادە نەبوو یارییەکە تەواو بکات.
دەربارەی کێشەکانی ئەم یارییە بازیان لە پێگەی تایبەتی خۆیان روونکردنەوەیانداوە و تیایدا دەڵێن؛
ئەمڕۆ لە گەڕی دووی خولی پلە یەکی کوردستان یاری نێوان شەقلاوە و بازیان تەواو نەکرا لەبەر ھۆکاری گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەندامێکی کارگێڕی شەقلاوە و ناوبژیوانی چوارەم.
ھەرچەند یاریەکە کۆتای پێنەھات و بە تەواو نەکراوی جێھێڵێدرا بەڵام بەپێی یاساکانی و پەیڕەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەموو شتێک ئاشکراو ڕوونە،گومانیشمان نیە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێ بەپێی یاسا و پەیڕەوەی خۆیان بڕیار دەدەن و کارەکان جێبەجێ دەکەن،بۆیە ئێمە وەک یانەی بازیان چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین.
سوپاسی زۆر بەڕێز سەرپەرشتیاری یاری (ھێمن سالەی) دەکەین کە زۆر ھاوکار بوو لە ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە و نەھێشت کارەکە زیاتر تەشەنە بکات،
ھەروەھا زۆر سوپاسی برایانی ئاسایش و پۆلیس دەکەین کە ھاوکار و یارمەتی دەرمان بوون تاکو بەڕێکردنمان بۆ دەرەوەی شاری شەقلاوە.



